ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان، كه‌سوكارى پێشمه‌رگه دیله‌كانى ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه ئێسته له لایه‌ن به‌غدان، ناڕهزایییان ده‌ربڕى و داوا ده‌كه‌ن رۆڵه‌كانیان ئازاد بكرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌یان كه‌سوكارى پێشمه‌رگه له به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا، ئه‌وان كه‌سوكارى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ن كه كاتى خۆى له لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعش دیل كرابوون، ئێسته‌ش دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى داعش له مووسڵ كه‌وتوونه‌ته ده‌ست به‌غدا.
ژماره‌ى پێشمه‌رگه دیله‌كانى ده‌ستى داعش 30 پێشمه‌رگه بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێسته له لایه‌ن به‌غدادایه 9 كه‌سن.
كه‌سوكارى ئه‌و دیلانه ده‌ڵێن، "ئه‌و پێشمه‌رگانه له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئازاد كراون و دواتریش ئێسته له ده‌ستى ئه‌وانن".
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه بڕیارى له سێداره‌دان بۆ نۆ له‌و پێشمه‌رگانه ده‌رچوو، دادگا به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كات كه پێوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووه. پێشتر ئه‌و نۆ كه‌سه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق له مووسڵه‌وه به فڕۆكه‌ى سه‌ربازیى گوێزراونه‌ته‌وه به‌غدا.
ئه‌مڕۆش كه‌سوكارى ئه‌م پێشمه‌رگانه داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوه‌ده‌وڵه‌تى كرد، ئه‌م بڕیارانه‌ى دادگاى عێراقى بوه‌ستێنن و به په‌له پێشمه‌رگه‌كان ئازاد بكرێن.