بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م له برۆكسل سوپاسالارى توركیا له‌گه‌ڵ سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه، تاوتوێى بابه‌تى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین بكه‌ن.
به‌پێى هه‌واڵێكى كه له سایته فه‌رمییه‌كانى توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ له بروكسل ئه‌كار خلوسى سوپاسالارى توركیا له‌گه‌ڵ جۆزیف دانفوردى سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا كۆ ببنه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه دیدارى ئه‌م دوو به‌رپرسه سه‌ربازییه، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى سه‌ربازیى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" ده‌بێت كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا ئه‌نجام ده‌درێت.
بڕیاره ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ى توركیا و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێى بارودۆخى سووریا بكه‌ن. وه‌ك ئاژانسى ئه‌نادۆڵ باسى كردووه، دوو خاڵى گرنگ تاوتوێى ده‌كرێت یه‌كه‌میان هێرشى هێزه‌كانى توركیایه بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین كه به‌ده‌ست هێزه كوردییه‌كانه‌وه‌یه، دووه‌میش بابه‌تى پێكهێنانى ئه‌و هێزه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ناوى "هێزى پاراستنى سنوور" له هه‌سه‌ده دروست ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێكه له‌باره‌ى بابه‌تى دووه‌م به‌رپرسانى سیاسى له توركیا ناڕه‌زایى له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕن و ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، شه‌رعیه‌ت به هه‌ندێك هێزى كوردى ده‌دات و هاوكارییان ده‌كات كه توركیا به تیرۆریستیان ده‌زانێ.