نزیكەی حەوت هەزار منداڵ كۆمەك دەكرێن

:: PM:03:26:16/01/2018 ‌

ڕێكخراوێكی خێرخوازی بەهۆی ژیانی ناو كەمپەكان، سەرماش كێشەیەكی تری بە كۆی ناهەموارییەكانیان زیاد كردووە و بۆ پێشگیری لەو كێشەیەش، لە دوو چالاكیدا بە هاوكاریی رێكخراوی جیهانی unicef جلوبەرگی زستانە پێشكەش بە شەش هەزار و 787 منداڵی پەنابەر دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی كانوونی دووەم، بەمەبەستی هاریكاریكردنی منداڵان و رووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو كەمپی پەنابەراندا، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی جیهانی unicef هاوكاریی پێشكەشی سێ‌ هەزار و 558 منداڵی پەنابەری سووری لە كەمپی بەرسڤ دەكەن. لە هاوكارییەكاندا جلوبەرگی زستانە پێشكەش بە هەریەك لە منداڵەكان دەكرێت.

لە كەمپی دۆمیز ٢ جلوبەرگی زستانەیان پێشكەش بە سێ‌ هەزار و 320  منداڵی پەنابەری سووری كرد.

هەروەها 200 خێزانی ئاوارە لە چەمچەماڵ لە شارەدێی قادر كەرەمی سەربە شارۆكەی چەمچەماڵ هاوكارییەكانی (بەتانی، سۆبە و پێداویستی خواردن و تەندروستی)یان پێشكەش ٢٠٠ خێزانی كەركووك و خورماتوو كرد.

دوای ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی سنووری شاری كەركووك، ئێستە لە دۆخێكی خراپدان، بۆیە لەلایەن ڕێكخراوەكانەوە هاوكاری دەكرێن بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەتایییەكانی ژیان.
رامیار 



وشە - رامیار جەواد