بیست په‌رله‌مانتارى عێراق داوا ده‌كه‌ن به نهێنى ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه بدرێت، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش دووپاتى هه‌ڵوێستى كورد ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كۆبوونه‌وه و دووپاتیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى كورد كرده‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر داواكانى خۆیان مكوڕ و ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر به‌یانى له پرۆژه یاساى بودجه ره‌چاوى تێبینیه‌كانى كورد نه‌كرابێت، ئه‌وان بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن.
فراكسیۆنه كوردییه‌كان داوا ده‌كه‌ن پشكى %17ى كورد جێگیر بكرێت. به‌پێى هه‌واڵێكى شه‌فه‌ق نیوز 20 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئیمزایان كۆكردۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2018 بدرێت.
په‌رله‌مانتاره كورده‌كان وتوویانه" پێشبینى ده‌كرێت سبه‌ى چوارشه‌م پرۆژه یاساى بودجه په‌سه‌ند بكرێت".
چه‌ندین دانیشتنه په‌رله‌مانى عێراق ناتوانێت بودجه په‌سه‌ند بكات، به‌ڵكو له یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌م خوله له‌كارنامه‌ى په‌رله‌مان هه‌بوو، دواتر له كارنامه‌كه لادرا. سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و كات دووپاتى كرده‌وه، پرۆژه یاساى بودجه چه‌ندین كێشه‌ى تێدایه.
زۆرێك له‌لایه‌نه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه بودجه‌كه به‌مشێوه‌یه په‌سه‌ند بكرێت.