ئیدوین هاوكینز كۆچی دوایی كرد

:: PM:05:39:16/01/2018 ‌

ئیدوین هاوكینز گۆرانی بێژی بەناوبانگی ئەمەریكی لە ساڵی 2018  دا ماڵئاوایی لە دنیا كرد و لە ماڵەكەی خۆیدا بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "theguardian" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لەو هونەرمەندە ئەمەریكییە دەكات، كە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە و دەڵێت، بەپێی وتەی پزیشكە تایبەتەكانی ئیدوین هاوكینز لە ماڵەكەی خۆی لە ئۆكڵەندا كە سەر بە ویلایەتی كالیفۆڕنیایە، دوای ماوەیەكی زۆر لە تووشبوونی بە شێرپەنجەی پەنكریاس كۆچی دوایی كرد.

ئیدوین بە دامەزرێنەری مۆسیقای گۆسپلی ئەمەریكی دادەنرێت، كە ئاوازێكی تایبەتیە لەناو خەڵكی ئەمەریكی بەگشتی و خەڵكی ئەمەریكی پێست ڕەش بەتایبەتی، سەرەتای بەناوبانگ بوونی ئەم هونەرمەندە بەتوانایە لە ڕادیۆوە بوو كە لە وڵاتانی ئەمەریكا و بەریتانیاش گوێیان بۆ دەگرت و یەكێك لە باناو بانگترین گۆرانییەكانی ئەم هونەرمەندەش "Oh Happy Day " بوو، كە زۆربەی خەڵكی دەڵێن سروودێكی ئاینییە.

ئیدوین هاوكینزی دامەزرێنەری مۆسیقای گۆسپلی لە ساڵی 1943 لە شاری ئۆكڵەندا سەر بە ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە دایك بووە و بووە بە گۆرانی بێژ و یەكەم ئەلبوومی لە ساڵی 1968  دەركرد و لە ڕادیۆ بڵاو دەكرایەوە، هەروەها دوای نەخۆشكەوتن بۆ ماوی چەند ساڵ لە 2018 دا كۆچی دوایی كرد. 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان