كوێستان ئه‌حمه‌د قایمقامى شارۆكه‌ى رواندز له سنوورى پارێزگهى هه‌ولێر، له دیمانه‌یه‌كى "وشه"دا باس له كێشه و گرفته‌كانى رواندز ده‌كات و نایشارێته‌وه كه زێده‌ڕۆیى زۆر كراوه‌ته سه‌ر موڵكى گشتى و به‌گوته‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌و "زێده‌ڕۆیییه‌كان قه‌ده‌غه كراون". هاوكات ددان به‌وه‌دا ده‌نێ كه په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌هلی له سنووره‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویی حكوومه‌ت دروست كراوه.
كوێستان دووپاتى كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك گوندى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان چه‌كدارانى "په‌كه‌كه"یان لێیه و به‌هۆى بۆردمانه‌كانى توركیا له رابردوودا چه‌ندان هاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ته قوربانى، جیا له‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی شوێنه‌كانی تر بوون.
رواندز ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارییه، به‌ڵام وه‌ك پێویست هاووڵاتییان لێى سوودمه‌ند نین، چیتان كردووه له‌و رووه‌وه؟
به‌شێكى شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى رواندز له‌وانه (پانك، كۆڕه‌ك تهلفریك، بێخالأ، جوندیان، وه‌رتێ، ئاكۆیان) دانیشتوانه‌كه‌ى كاری تێدا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بنكه‌ى گه‌شتوگوزارى رواندز له‌سه‌ر داواى هاووڵاتییان و پاش هه‌وڵدانێكى زۆر كرایه‌وه. داوامان له‌و پڕۆژانه كردووه هاووڵاتییانى سنووره‌كه بخه‌نه سه‌ر كار به‌پێى پێویست.
له رووى هونه‌رى و رۆشنبیرییه‌وه رواندز به‌ناوبانگه له مێژوودا، ئایا ئێسته له چ ئاستێكدایه؟
رواندز یه‌كێك له‌و شارانه‌ى كوردستانه كه پێگه‌یه‌كى رۆشنبیریى و هونه‌ریى دیارى هه‌یه له مێژوودا، چونكه هه‌ر كاتێك باسى رواندز ده‌كرێت، ده‌بێ باسى هونه‌ر، رۆشنبیری، گه‌شتیاریى بكه‌ین، له‌و وه‌ڵامدا ئه‌گه‌ر زۆریش نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوو له رووى رۆشنبیریى و هونه‌رییه‌وه، له ساڵى بیسته‌كان به‌دواوه، یه‌كه‌م چاپخانه‌ى كوردى له‌لایه‌ن حوسێن حوزنى موكریانى له شارى حه‌له‌بى سووریاوه هێنراوه‌ته رواندز و دایمه‌زراندووه، به ده‌یان كتێب و گۆڤار و نامیلكه له‌و چاپخانه‌یه چاپ كراون و خزمه‌تێكى زۆرى به كاروانى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى كردووه، به یه‌كێك له قۆناغه زێڕینه‌كانى رۆشنبیریى رواندز داده‌نرێت.
جگه له‌وه‌ش له ساڵه‌كانى په‌نجاوه تا حه‌فتاكان جووڵانه‌وه‌ى شانۆ و هونه‌رو موزیك له رواندز هه‌بووه، یه‌كێك له تیپه گه‌وره‌كانى موزیك له كورستان (تیپى موزیكى پاشاى گه‌وره) له رواندز دامه‌زراوه، به تایبه‌ت ژن رۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ و موزیك، له شاره‌كانى تر ئه‌وه زۆر ده‌گمه‌ن بووه. هه‌روه‌ها له پێش و دوای راپه‌ڕین چه‌ندان گۆڤار و رۆژنامه و بڵاوكراوه له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆشنبیرانى رواندز ده‌رچوونه، چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و شانۆكار و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له رواندز پێ گه‌یشتوون، ئێسته‌یش له زۆربه‌ى ده‌زگه هونه‌رى و رۆشنبیریى و میدیایییه‌كانی كوردستان خه‌ڵكی ئێره كاراترینن، ئه‌مانه به‌شێكى زۆر كه‌من له خه‌رمانه‌ى رۆشنبیریى رواندز، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه ناوبانگى رۆشنبیریى و هونه‌رى هه‌ڵبگرێت.
كه‌واته چیتان كردووه بۆ گه‌نج و هونه‌ردۆستانى ده‌ڤه‌ره‌كه تا ناوبانگی شارۆكه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێ؟
له رواندز گرینگى زۆر به لایه‌نى رۆشنبیریى و هونه‌رى ده‌درێت، بۆ نموونه له ته‌واوى ده‌ڤه‌ره‌كه كه چوار شارۆكه له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌نیا له رواندز په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كان هه‌یه، ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌هره‌مه‌ندان له‌و په‌یمانگه‌یه ده‌رده‌چن و رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌یه له پێشخستنى هونه‌ر له ناوچه‌كه‌دا، جگه له‌وه‌ش چه‌ند كۆمه‌ڵه و سه‌نته‌ر و رێكخراوى تر‌ى رۆشنبیریى و مه‌ده‌نى له شاره‌كه‌دا هه‌ن، هه‌ریه‌كه و له بوارى خۆیان خزمه‌تى باش ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده ته‌نگژه‌ی ئابوورى و ئه‌و دۆخه‌ى به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه، كاریگه‌رى خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو لایه‌نێك، به‌ڵام به‌و دۆخه‌یشه‌وه له رواندز به‌رده‌وام جموجۆڵى رۆشنبیریى و هونه‌رى هه‌بووه، به هه‌وڵی خۆبه‌خشانی شارۆكه‌كه.
له‌م دۆخه‌دا كه ته‌نگژه‌ی قووڵ هه‌یه، چیتان كردووه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك؟
چه‌ند ساڵێكه و دواى شه‌ڕى داعش به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه دارایییه‌ى كوردستان، وای كرد نه‌توانین وه‌ك پێویست پڕۆژه جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام له ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك قایمقامی رواندز، سه‌ره‌ڕاى بارودۆخى دارایی و نه‌بوونى هیچ توانایه‌كى دارایی به‌رده‌ست، به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه له رێى حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانى بیانى، پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى جێبه‌جێ بكه‌ین. بۆ نموونه: به‌هاوكارى رێكخراوى (UNDP) و پارێزگاى هه‌ولێر به بڕى دوو ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلار "پڕۆژه‌ى ئاوى بێخالأ بۆ رواندز" كه له چه‌ند رۆژى داهاتوو كۆتای دێت و ده‌كه‌وێته خزمه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها تاپۆكردنى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى رواندز، پڕۆژه‌ى جێبه‌جێكردنى تاپۆى گه‌ڕه‌كه‌كانى رواندز له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ته‌ملیك. له بوارى وه‌رزش، یاریگه‌ى گه‌رده گه‌رده نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه. له بوارى كاره‌با توانراوه تۆڕى كاره‌باى هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك بگۆڕین ئه‌گه‌رچى پێویستیمان به گۆڕینى ته‌واوى تۆڕى كاره‌باى رواندز هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندان محاویله و ستوونى كاره‌با و پێداویسته‌كانى تر كه پێویست بوون به‌پێى توانا دابینمان كردوون.
هاوكات چاككردنه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆى چه‌ند شوێنێكى رواندز له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه. نوێكردنه‌وه‌ی رێیه‌كان به گشتى، چاككردنه‌وه‌ى رێى وه‌رتێ و دۆڵى خانه‌قا. نوێكردنه‌وه‌ی هۆڵى بۆنه‌كانى رواندز كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێسته له قۆناغى كۆتادایه. پڕۆژه‌ى "ئاوى شه‌هیدان" له‌لایه‌ن رێكخراوى "شنه‌با"ى ژاپۆنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له كۆتا قۆناغدایه. دانانى به‌ردى بناغه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌لایه‌ن خێرخوازێك كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن. كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى گه‌شتوگوزارى رواندز له سنوورى شارۆكه‌ى رواندز، كه ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره بوو له بوارى گه‌شتوگوزاردا. رێكخراوى "كارتیاس"ى چیك له بوارى كشتوكالأ هاوكارى جووتیارانى سنووره‌كه‌مان ده‌كات. رێكخراوى (TDH)ى ئیتاڵى ماوه‌ى ساڵێك زیاتره خولى فێربوون له بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، زمان، موزیك، وه‌رزش) به به‌رده‌وامى بۆ گه‌نج و منداڵى رواندز و ئاواره‌كانى سنووره‌كه ده‌كاته‌وه.
كه‌واته رواندز چ گرفتێكى هه‌یه؟
وه‌ك باسمان كرد بارودۆخى ئابوورى وای كردووه وه‌ك پێویست نه‌توانین پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، له بوارى كاره‌با پێویستیمان به جیاكردنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌باى ناوه‌ند هه‌یه له دۆڵى ئاكۆیان كه بودجه‌ی پێویسته، هه‌روه‌ها تۆڕى كاره‌باى رواندز زۆر كۆنه هه‌ندێ شوێن پێویستى به گۆڕین هه‌یه. كێشه‌ى راكێشانى بۆڕیى ئاومان هه‌یه بۆ دۆڵى ئاكۆیان. له بوارى رێگه‌وبان چه‌ندان گوند پێویسته رێ‌یان بۆ چاك بكرێت، چاككردنه‌وه و سهبكردنى چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌ناو رواندز، پێشتر پڕۆژه‌كه ده‌رچوو بوو به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه تا ئێسته ته‌واو نه‌كراوه، له‌وانه گه‌ڕه‌كه‌كانى (بانه‌زێوك، كانیهقوڕ) هه‌روه‌ها به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 150 قه‌روێڵه‌یی دانراوه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ به‌نداوى رواندز، به‌و هیوایه‌ى ئه‌م دۆخه باش بێت و بودجه‌ى پێویست بۆ سنووره‌كه‌مان دابین بكرێ، تا بتوانین ئه‌م پڕۆژانه و پێداویستیه‌كانى سنووره‌كه دابین بكه‌ین.
شارۆكه‌ى رواندز ته‌نیا یه‌ك شاره‌دێى هه‌یه و دوو گوندى گه‌وره‌ى ناوچه‌كه‌ش داواى به شارهدێكردنى گونده‌كانیان ده‌كه‌ن، چ زانیارییه‌ك هه‌یه له‌و رووه‌وه؟
كاتێك شوێنێك ده‌بێت به شاره‌دێ پێویستى به زۆر كار هه‌یه بۆى بكرێت، له رووى دروستكردنى باڵه‌خانه و كردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه و دامه‌زراندن و دانانى میلاكات، ئێسته بارودۆخى ئابووریى حكوومه‌ت له‌بار نییه، ئه‌و كاره ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له هه‌وڵى به‌رده‌وام ده‌بین و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
له رواندز كێشه‌ى تهلبهندكردنى موڵكى حكوومه‌ت و شاره‌وانى هه‌یه، بۆ رێگریكردن له‌و دیارده‌یه چیتان كردووه؟ ئایا چه‌ند موڵكى حكوومه‌ت ده‌ستدرێژیى كراوه‌ته سه‌ر و زێده‌ڕۆیی چۆن و چه‌ند كراوه؟
له كاتى ده‌ستبه‌كاربوونمه‌وه رێمان له هه‌موو زێدهڕۆیییهك گرتووه، چونكه ئێمه به‌پێى یاسا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له رێگری له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه بكرێته سه‌ر موڵكى گشتى و رێكارى یاسایى له به‌رانبه‌رى ده‌گرینه به‌ر. ته‌لبه‌ندكردن به‌ر له هاتنى من كراوه، ته‌نیا له رواندزیش نییه، هه‌ر بڕیارێك ده‌ربچێ جێبه‌جێ ده‌كرێ، ئه‌وه‌نده‌ى زێده‌ڕۆیی كرابێته سه‌ر پێشتر دراوه‌ته دادگا و په‌ڕاوى بۆ كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن شاره‌وانى، بۆیه ئێسته زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر هه‌شبێت شاره‌وانى رێكارى یاسایی ده‌گرێته به‌ر.
زانیارى هه‌یه په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى ئه‌هلى رواندز له‌سه‌ر موڵكى حكوومه‌ت دروست كراوه، ئه‌مه بۆچى؟
دروستكردنى باڵه‌خانه‌ی په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى ئه‌هلی رواندز به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونى من بووه، له‌لایه‌ن شاره‌وانى رواندز دراوه‌ته دادگا و په‌ڕاوى بۆ ئه‌ویش كراوه‌ته‌وه .
له سنوورى رواندز چه‌ند گوند به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه؟ په‌كه‌كه تا چه‌ند كێشه‌ى بۆ ئێوه و هاووڵاتى دروست كردووه؟
سێ گوندمان كه‌وتووه‌ته بنارى قه‌ندیل له سنوورى شاره‌دێی وه‌رتێ، گونده‌كانى (بۆكریسكان، زارگه‌لى، پردهشالأ) كه ناوه ناوه به‌ناوى هه‌بوونى په‌كه‌كه بۆردمانى ئه‌و گوندانه ده‌كرێ، له‌وه‌شدا خه‌ڵكى سڤیل ده‌بنه قوربانى و زیانمه‌ندى یه‌كه‌من و چه‌ندان كه‌س شه‌هید بوون به‌هۆى بۆردمانه‌كان، زۆر له‌و هاووڵاتییانه ئاواره‌ى شاره‌كانى تر بوون، هه‌روه‌ها زیانێكى زۆریش به‌ر ژینگه‌ى ناوچه‌كه كه‌وتووه و ره‌ز و باغى زۆر سووتاون، له هه‌مانكاتدا له رووى ده‌روونییه‌وه دانیشتوانى ناوچه‌كه هه‌میشه له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا بوونه، به‌هۆى هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه و نائارامى وه‌ك حكوومه‌ت نه‌مانتوانیوه خزمه‌تگوزارى بۆ ئه‌و گوندانه ببه‌ین .
ئه‌و پڕۆژه‌ی ئاوه‌ى باست كرد، چ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كات له كاتێكدا كێشه‌ی ئاو زۆره له‌و سنووره؟
به ته‌واوبوونى پڕۆژه‌ى ئاوى بێخالأ بۆ رواندز كێشه‌ى ئاو له سه‌نته‌رى شارۆكه‌كه تا ئاستێكی باش چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به ته‌نیا له دۆڵى ئاكۆیان و چه‌ند گوندێكى تر كێشه‌ى ئاومان هه‌یه، ئه‌ویش ده‌رخسته‌مان بۆ ئاماده كردوون و به‌رزمان كردووه‌ته‌وه، به‌و هیوایه‌ى جێبه‌جێ بكرێت. به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مانهێشتووه هاووڵاتییان بێ ئاو بن و ئه‌و شوێنانه‌ى كێشه‌ى ئاویان هه‌بێت به تانكه‌ر بۆمان دابین كردوون كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
كه‌رتى ته‌ندروستى له ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌ك پێویست نییه، بۆچى؟
ته‌ندروستى به‌و شێوه‌یه خراپ نییه، به‌ڵام له ئاست داخوازى ئێمه نییه، چونكه نه‌خۆشخانه‌ى رواندز بچووكه ته‌نیا چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تایییه‌كانى لێ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و پشكنینانه‌ى پێویسته بۆ هاووڵاتى ده‌توانرێت لێى ئه‌نجام بدرێت، له رابردوو به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 150 قه‌ره‌ویله‌یی دانراوه، به‌ڵام وه‌ك دۆخى ئابوورى بووه‌ته به‌ربه‌ست بۆ جێبه‌جێكردنی.
تۆڕى كاره‌باى نیشتمانیى ناو رواندز هه‌ر به‌رگه‌ی با و بارانێك ده‌گرێت، بۆ چاكی ناكه‌ن؟
كاتى پێدانى كاره‌با به خشته‌یه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌با دیارى ده‌كرێ، هه‌ندێ جار له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى خشتهكه داده‌نرێت، ده‌بینین له‌به‌ر بارگرانى له‌سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌با و زۆر به‌كارهێنانى زیاد له پێویست، یان هاتنى با و زریان ده‌بڕێت، له‌لایه‌كى تر كاره‌باى رواندز له‌گه‌لأ هێڵى گونده‌كانى دۆڵى ئاكۆیان جیا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئێسته خه‌رجى بۆ جیاكردنه‌وه‌ى هێڵه‌كه زۆره، به‌ڵام له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونمان كردووه و چه‌ند جارێك سه‌ردانى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بامان كردووه، ئه‌م جیانهكردنهوهیه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى شه‌وان كاره‌با بدرێت به سه‌نته‌رى شارۆكه، چونكه گونده‌كان مۆلیده‌یان نییه، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى تۆڕى كاره‌بایان كۆنه ده‌رخسته‌یان بۆ كراوه، هه‌روه‌ها تیمه‌كانى كاره‌باى رواندز هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت و به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و به شه‌و و رۆژ له ئه‌ركدان، پێش هاتنى وه‌رزى زستان چه‌ند محاویلهیهكى تازه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى پێویست بووه دانراون، ئه‌و شوێنانه‌ى پێویستى به چاككردنه‌وه بووه سیانه‌یان كردووه، به‌گشتیی كاره‌بامان له‌زۆر شوێن باشتره.
له رواندز به‌نیاز بوون شارێكى سینه‌مایی دروست بكه‌ن، بۆ نه‌كرا؟
چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته هونه‌رمه‌ندێك داواى دروستكردنى شارێكى سینه‌مایى كردبوو، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى من ده‌ستبه‌كار بووم هیچ داواكارییهكى له‌و شێوه‌یه نه‌هاتووه‌ته لام، ئه‌و زه‌وییه‌ى بڕیار بوو شاره سینهمایییهكهى لێ دروست بكرێت، ماوه و تاپۆیهكهى به‌ناوى شاره‌وانییه، هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت پڕۆژه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه پێشكه‌ش بكات و مامه‌ڵه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى یاسایى بێت، ئێمه هاوكارى ده‌كه‌ین .
خه‌ڵكى رواندز هۆڵى بۆنه‌كانیان به‌دڵ نییه، بۆچی ئه‌و هۆڵه كه‌موكورتی زۆره؟
چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته هۆڵه‌كه دروست كراوه، به‌ڵام به‌هۆى بوونى كه‌موكوڕى و نه‌بوونى پێداویستییه‌كانى سوودى لێ وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵام دواى هه‌وڵێكى زۆر توانیمان ره‌زامه‌ندى نوێكردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه و تهجهیزكردنى ته‌واوى هۆڵى وه‌ربگرین، خۆشبه‌ختانه ئێسته كاره‌كانى له قۆناغى كۆتادایه.
پڕۆفایل
رواندز له ساڵى 1890 له سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كان پارێزگا بووه، له ساڵى 1923 بووه‌ته شارۆكه و یه‌كه‌م قایمقامى به‌ناوى (سه‌ید ته‌ها) بووه، له ساڵى 1980 به بڕیارى به‌عس كراوه‌ته شاره‌دێ، ساڵى 2008 جارێكی تر به بڕیارى حكوومه‌تى هه‌رێم كراوه‌ته‌وه شارۆكه و ئێسته 26 فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى حكوومى تیادا هه‌ن.
رێژه‌ى دانیشتووانى رواندز به گشتى 35 هه‌زاره و دانیشتوانى ناوه‌ندى شارۆكه 15 هه‌زار كه‌سه، له ته‌واوى سنووره‌كه دانیشتووان زیاتر پێشمه‌رگه‌ن و كارى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵدارى ده‌كه‌ن، به‌شێكیش فه‌رمانبه‌رى حكوومین.
وشه/ رواندز– مورشید برادۆستى