ناونه‌هێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كراوه، په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق ده‌ڵێ مانای وا نییه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه، به‌ڵكو ته‌نیا كارتێكی فشاره و تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، حكوومه‌تی ئێسته شه‌رعییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، سامی ئه‌ترووشی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سیفه‌تی فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی به‌غدای كردووه و به‌شداری له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كان كردووه كه ئه‌مه‌ش به مانای شه‌رعیه‌تبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌غدا ناوی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌هێنێ.
دوێنێ شه‌موو، له سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وێڕای گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵام عه‌بادی ئاماده نه‌بوو ناوی هه‌رێمی كوردستان بهێنێ و شانده‌كه‌شی وه‌ك شاندی حكوومه‌ت نه‌ناساند.
ئه‌و په‌رله‌مانتار ده‌ڵێ، بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه باس له شه‌رعیه‌تبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه نوێنه‌ری خه‌ڵك و سه‌رچاوه‌ی یاسادانانه، هه‌ر به په‌رله‌مان و خه‌ڵكیش شه‌رعیه‌تی نامێنێ.
ناونه‌هێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه ته‌نیا كارتێكی فشار بووه و ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ست پێكردنی گه‌ڕێكی نوێی دانوستان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و له رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه حكوومه‌تی عێراق به سیفه‌تی فه‌رمی و یاسایی و ده‌ستووری ددانی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه، ئه‌ترووشی وای گوت.
له درێژایی قسه‌كانیدا رای گه‌یاند، پێویسته دانوستان و گفتوگۆ له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست پێ بكاته‌وه، خه‌ڵك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كێشه‌ی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ژیانێكی نوێ بگه‌ڕێته‌وه نێو ئه‌وان و ته‌نگژه‌كان كوتایان بێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و رۆڵی كورد، ئه‌ترووشی گوتی، له‌م كات و ساته‌دا، بوونی ده‌نگ و ره‌نگی كورد له په‌رله‌مانی عێراق و حكوومه‌تی عێراقدا كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری