به‌دڵنیاییه‌وه رۆژێك پرسیارمان ده‌رباره‌ی ئه‌و كوونه بچووكه‌ی مۆبایلی ئایفۆن كردووه، كه له نێوان فلاش و كامێرای مۆبایله‌كاندا بوونی هه‌یه، پێده‌چێت زۆرینه‌شتان باوه‌ڕتان وابێت كه ئه‌م كوونه بچووكه بۆ هه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكییه، به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techworm" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و كوونه ڕه‌شه بچووكه‌ی ئایفۆن ده‌كات كه ده‌كه‌وێته نێوان فلاش و كامێراكه و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ئه‌و پرسیاره‌یان بۆ دروستبوو كه ئایه ئه‌م كوونه بچووكه چییه كه ده‌كه‌وێته نێوان كامێرا و فلاشی مۆبایله‌كه‌وه، بۆیه له وڵامدا كۆمپانیای ئایفۆن وتی: ئه‌م كونه بچووكه مایكرۆفۆنێكی بچووكه بۆ سافكردنی ده‌نگه هاتووه‌كان به‌كاردێت.
وه‌ك كۆمپانیاكه ڕوونی كردووه‌ته‌وه ئه‌و كوونه بچووكه له ڕاستیدا مایكرۆفۆنێكی بچووكه، رێگری ده‌كات له ژاوه‌ژاو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانتان به باشی بگاته گوێی به‌رانبه‌ر، له مۆبایله‌كاندا سێ مایكرۆفۆن هه‌یه، یه‌كه‌میان مایكرۆفۆنی سه‌ره‌كی كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌یه، دووه‌میان له ژێره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌یه كه ده‌نگه گه‌وره‌كه‌یه و سێیه‌میانیش ئه‌و كوونه بچووكه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان فلاشی و كامێرای مۆبایله‌كه‌وه و مایكرۆفۆنێكی ده‌نگ سافكهره.