پارتی پێی وایه له‌به‌ر مه‌ترسیداریی مانه‌وه‌ی هێزه میلیشیاكان، ناتوانرێ كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكرێ، بۆیه وا باشتره سه‌ره‌تا هێزه سیاسییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، پاشان كار بۆ هه‌نگاوه‌كانی تر بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، عه‌قید كاوه مه‌لا په‌روێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی خورماتوو به "وشه"ی راگه‌یاند، كاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی خورماتوو له‌م كاته‌دا كه هیچ واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه بۆ ده‌رچوونی میلیشیا شیعه‌كان له ناو شارۆكه‌كه له‌لایه‌ك، هاوكات كاتی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خێرا له سنووری خورماتوو دیار نییه كارێكی مه‌ترسیداره.
زیاتر گوتی، مانه‌وه‌ی هێزی میلشیا شیعه‌كان بۆ هاووڵاتییانی كورد زۆر مه‌ترسیداره، چونكه پێشتر شارۆكه‌ی خورماتوو پێشمه‌رگه و ئاسایش و پارته كوردستانییه‌كانی لێ بوو، كه‌چی میلیشیاكان ده‌ستیان له هاووڵاتییانی كورد و سوننه نه‌پاراست، ئیتر به‌بێ ئه‌و هێزه كوردییانه خه‌ڵك چۆن ده‌توانن بچنه‌وه شوێنه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی خورماتوو هه‌روه‌ها گوتی، ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شارۆكه‌ی خورماتوو، كارێكی ئاسان نییه و ده‌بێ به پشتیوانیی هێزی كوردی بێ و له‌لایه‌ن خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه و میلشیاكان نه‌مێنن، چونكه تا ئێسته له‌ناو شارۆكه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه و ده‌رنه‌چوون.
شه‌لال عه‌بدول قایمقامی خورماتوو كه ئێسته شیعه‌ی توركمان و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی خورماتوو، پیلانی لابردنیان جێبه‌جێ كردووه، بۆ "وشه" گوتی، ئێمه ناتوانین به هاووڵاتییان بڵێین بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه پاراستنی گیانی هاووڵاتییان كارێكی پیرۆزه ئێمه‌ش بۆ خۆمان نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ناوچه‌كه.
ئه‌و ده‌ڵێ، ناكرێت ده‌ستبه‌رداری شارێكی كوردستانی بین و ده‌بێ پارێزگاری لێ بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ هاتنه‌وه‌یان به‌پێی پلانێك بێت و خه‌ڵك نه‌بێته قوربانی و گیانی پارێزراو بێ و هێزێك هه‌بێ كه داكۆكی راسته‌قینه له سه‌ر و ماڵیان بكات.
كه‌ریم شكور به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی له شارۆكه‌ی خورماتوو بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دۆخی شاره‌كه تا ڕاده‌یه‌ك له پێشتر باشتره، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رانبه‌ر كه حه‌شد و حكوومه‌تی ناوه‌نده، زیاتر گفتوگۆ بكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك، چونكه دواجار هه‌ر ده‌بێ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی بۆ "وشه" پێداگری كرد، باش وایه گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بكه‌وێته پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و پارته كوردستانییه‌كانه‌وه.
به‌پێی ئاماری به‌شی مرۆیی له ئیداره‌ی گه‌رمیان، له كۆی هه‌شت هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی خورماتوو، هێشتا زیاتر له حه‌وت هه‌زار خێزان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شارۆكه‌كه و نزیكه‌ی ته‌نیا هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی