زرێبار هه‌ورامی پێشكه‌شكار و خانمه بازرگانی شاری سلێمانی نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه كه ده‌رده‌كه‌ویت شێوه‌ی ته‌واو گۆڕاوه و له جاران ناچێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی، زرێبار هه‌ورامی هه‌وادارانی سه‌رسام بوونه به جوانییه‌كه‌ی و ده‌ركه‌وتنه ورووژێنهرهكهى ئه‌مجاره‌ى كه به‌هۆیه‌وه شوێنى تاتۆ و نووسراوى تاتۆكانى سهرجهستهیشى به ته‌واوى ده‌ركه‌وتووه.
تاتۆكه‌ى له‌سه‌ر شانى زرێبار هه‌ورامى ناوى دایكى له‌سه‌ر نووسیووه، و به‌مه‌ش هه‌وادارانى به خانمێ:ى جوان و وه‌فادار وه‌سفیان كردووه.
زرێبار هه‌ورامی ساڵی 1993 له قه‌ندیل له‌دایك بووه و وه‌ك بێژه‌ره‌ی هه‌واڵ له كه‌ناڵی (NRT) سه‌ره‌تا ده‌ركه‌وت، به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێش ئێسته وازی له بێژه‌ری هێنا و ئێسته وه‌ك خانمێكی بازرگان كار ده‌كات، خاوه‌نی خه‌ڵاتی ڕوانگه‌یه بۆ داهێنا و دروستكردنی هه‌لی كار، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته به‌هۆی چاولێكردنی له خانمی ناوداری كوردی هێڵی ڵۆڤ، ئه‌ویش هه‌ستا به دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی جوانكاری و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه.