به زمانێكی تێكه‌ڵ له نێوان نووسینێكی تراجیدی و هه‌ستێكی خه‌مناكه‌وه و گله‌یی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ بوو خۆیان به دۆستی كورد ده‌زانی، ئه‌حمه‌د زاوێتی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له ژێر ناونیشانی "
هه‌ست به بۆنی عه‌فرین ده‌كه‌م" بابه‌تێكی بۆ به‌رچاوی خوێنه‌ری عه‌ره‌ب نووسیوه. ناوبراو كه به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستانی ته‌له‌ڤزیۆنی جه‌زیره‌یه، بابه‌ته‌كه‌ی له بلۆگه‌ری ماڵپه‌ڕی جه‌زیره بڵاو كردووه‌ته‌وه و "وشه" وه‌ك خۆی كردوویه‌تی به كوردی.
زۆرم له‌سه‌ر كۆبانێ نه‌ده‌زانی تا ئه‌و به‌رگرییه پاڵه‌وانییه‌ی دژی داعش كردی كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشیان ده‌كردنه سه‌ر و له گرده‌كانی "سرووچ"ـه‌وه له سنووری توركیاوه بۆیان ده‌هاتن، ئه‌و كاته بۆنی بردنه‌وه‌ی كۆبانێم ده‌كرد! ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌م بیر هاته‌وه، كاتێك پێغه‌مبه‌ر یه‌عقووب دوای چه‌ند ساڵ له دیارنه‌مانی كوڕه‌كه‌ی، گوتی هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌كه‌م (وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَا أَن تُفَنِّدُونِ) یوسف: 94، منیش هه‌مان ئه‌و بۆنه‌ی كۆبانێم له بینینی هه‌موو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك، هه‌موو گرمه‌یه‌ك، هه‌موو پێكدادانێك و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و خۆكوژیدا ده‌كرد، هه‌مان بۆنم له هه‌موو هێرشێكی ئاسمانی‌دا ده‌كرد، واته بۆنی سه‌ركه‌وتنی كۆبانێم وێڕای هه‌موو ئه‌و هێرشانه ده‌كرد.
دواتر ویستی خوا وابوو، به‌هۆی كاره‌كه‌مه‌وه سێ جار سه‌ردانی ئه‌و شاره‌م كرد، له هه‌موو جاره‌كاندا، له كۆڵان و ماڵ و ده‌موچاوی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كۆبانی، بۆنی به‌رگری و پاڵه‌وانێتیم ده‌كرد. له پاشماوه‌ی هێرشه‌كان به‌سه‌ر دار و دیواره‌وه و ڕووخاویی باڵه‌خانه و خانووه‌كان كه ته‌نیا كه‌مێكی مابوونه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و خۆڵه‌ی سه‌ر زه‌ویش كه ڕه‌شه‌بای هاوین ده‌یهێنا و ده‌یبرد، بۆنی كۆبانێم ده‌كرد، بۆنی پاڵه‌وانێتی و به‌رگری. ئێسته‌یش كاتێك چیرۆكی پاڵه‌وانێتی و به‌رگری ده‌خوێنمه‌وه، كاتێك دۆڕان و شكسته‌كانی داعش و ئه‌وانی تر ده‌بیستم، جارێكی تر بۆنی كۆبانێ ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن یه‌عقووب بۆنی یوسفی ده‌كرد.
ئینجا له‌باره‌ی عه‌فرین، ئاخر تۆ چوزانی عه‌فرین كوێیه!.
هه‌رچییه‌كم له‌سه‌ر بیستووه و له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكی ئه‌و شاره قسه‌م كردووه، ته‌نیا به باشه باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام من هێشتا نه‌مبینیوه، هه‌ڵبه‌ت بیستن وه‌ك ئه‌وه نییه به چاوی خۆت بیبینی، هه‌رچه‌نده بۆم وێنا كراوه و باسیان كردووه، به‌ڵام ده‌زانم خۆی زۆر له‌و دیمه‌نه جوانتریشه كه خراوه‌ته مێشكم.
عه‌فرین ژنێكه، وه‌ك له‌یلای قه‌یس نییه..
له جۆلێتی ڕۆمیۆش ناچێ..
نه وه‌ك زینی مه‌مه.. یان شیرینی فه‌رهاد، یان خه‌جی سیامه‌ند..
ته‌نانه‌ت له له‌یلای گۆرانیی كازم ساهیریش ناچێ..
عه‌فرین له هه‌موو دنیا جوانتره..
ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ری ده‌زانم ئه‌وه‌یه، شارێكی جوان و ئاوه‌دانه له ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵێك گرد و ته‌پۆڵكه، سه‌قامگیر و ته‌ناهییه و له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه به‌هێزتر بوو كه سووریای وێران كرد، بۆ جگه له عه‌فرین و هه‌ندێ شوێنی تر كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، له سووریادا چی ماوه كه شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌كه پێی نه‌گه‌یشتبێ!
به دڵنیایییه‌وه شه‌ڕێكی چه‌په‌ڵه، بۆ چ شه‌ڕێك هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، چه‌په‌ڵ نه‌بێ؟!
چه‌په‌ڵیی شه‌ڕه‌كان..
ئه‌وه درۆیه كاتێك ده‌گوترێ شه‌ڕێك هه‌یه باشه یان خاوێنه، یا پێویسته و دیمه‌نی حه‌له‌به و حه‌ما و ئیدلیب و غوته و زۆرێك له دیمه‌شق ده‌بینێ، یان كۆبانێ و مه‌بنه‌ج و ته‌بقه و ڕه‌قه دێته به‌رچاوی، هه‌ڵبه‌ت باسی مووسڵ و فه‌لووجه و شنگال و سه‌ڵاحه‌دین و خودی به‌غدا ناكه‌م، زۆر و زۆری تریش..
ئێمه ژیاین و چه‌په‌ڵێتی شه‌ڕێكی زۆرمان بینی، وه‌رن له كه‌سێك بپرسن ئه‌زموونی هه‌بێت.. كوان ئه‌و چوار هه‌زار گونده‌ی ئامێره‌كانی سه‌دام به‌سه‌رماندا ڕووخانیان، كوانێ 182 هه‌زار هاووڵاتیی كوردی بزربوو له كرده‌وه‌گه‌لی ئه‌نفال، ئه‌ی پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه چی‌یان به‌سه‌ر هات..
كه‌واته ئه‌وه‌ی پێی وایه شه‌ڕێك هه‌یه شه‌ریف و خاوێن و پێویسته، درۆ ده‌كات..
له ژێر ئه‌و ناوه سه‌دام به چه‌كی كیمیاوی هێرشی كرده سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و له ژێر ناوی سووره‌تێكی قورئانی پیرۆز (ئه‌نفال) جینۆسایدی كرد، ئه‌و ده‌یگوت بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه..
پێش ئه‌وه، هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا جه‌نگی و ده‌یگوت، ڕێی به‌ره‌و قودس به‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌ڵام ڕۆژئاوا چی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌یه؟! به‌م شێوه‌یه به درۆ به‌شوێن ڕێی قودسدا گه‌ڕا تا به‌ره‌و باشوور ڕۆیشت و كوێتی داگیر كرد و وڵاتێكی سه‌قامگیر و ته‌ناهی وێران كرد، له كاتێكدا ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی ته‌واوی شه‌ڕی ئێران پشتیوانی بوو، پاشان ڕێی به‌ره‌و قودسی بۆ باكور گواسته‌وه و هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و ئه‌وه‌نده‌ی ویستی وێرانی كرد، به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بگات به قودس..
له كاتێكدا ڕێی قودس له ڕۆژئاواوه، ته‌واوی ده‌رگه‌كانی واڵا بوون، به‌ڵام ئه‌و هیچی نه‌كرد..
دواتریش جۆرج بوش به هه‌مانشێوه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ عێراق كرد به بیانووی سه‌دام و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ، وڵاته‌كه‌ی وێران كرد، مووشه‌كی ناسراو به هۆشمه‌ندی تاقی كرده‌وه، ڕاستیش بوو زیره‌ك بوو له بڕینی دیواره چیمه‌نتۆكان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل و منداڵ بپێكێ له عامرییه! بوش حكوومه‌ت و حزبی كۆمه‌ڵكوژی بۆ عێراق هێنا..
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش بوو ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانیی ئێران و ڕووسیا، ماوه‌ی حه‌وت ساڵ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆی پێ كرد، ئه‌و دوو وڵاته له زه‌وی و ئاسمان هاوكارییان كرد، به بیانووی پاراستنی یه‌كچارچه‌یی خاكی سووریا. به‌ڵام سووریایان پارچه‌پارچه كرد و خه‌ڵكه‌كه‌شی ئه‌وه‌ی كوژرا كوژرا، ئه‌وه‌ی تریش ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
پاشان داعش هات، به بیانووی پاراستنی ئاین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوفر.. ئاینیان لێڵ كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ی لێی ڕایان كرد، كێڵگه و خێزانه‌كه‌شیان هه‌مووی سووتان..
ئێسته‌یش شه‌ڕ له دژی عه‌فرین به بیانووی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و پاراستنی ته‌ناهیی توركیا ده‌كرێ.. پێشوه‌خته ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌زانین، هیچ یه‌كپارچه‌ییه‌ك دوای شه‌ڕ نامێنێ و هیچ سه‌قامگیرییه‌كیش وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه..
نه‌فرین له شه‌ڕ و ئه‌وانه‌ی دنه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌بنه هاندانی..
ئایا له خوێنڕشتن تێر ناخۆن؟!
ماوتانه دیمه‌نی كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ربوون ببینن؟!
دیمه‌نی لاشه‌ی دایكان و منداڵه‌كانیان ناتان یه‌شێنێ؟!
ئایا زیاترتان له وێرانكاری و تێكدان گه‌ره‌كه؟!
ئێوه ئه‌ی خاوه‌نی جه‌نگ و ئه‌وانه‌ی هانی ده‌ده‌ن، وه‌ك دۆزه‌خ وان، هه‌میشه ده‌ڵێن: هیچی تر ماوه؟!
به‌ڵێ: هه‌ست به بۆنی عه‌فرین ده‌كه‌م
ئێمه كه نازانین جه‌نگ چییه..
هێنده‌ی ڕقی سه‌دام بۆ خومه‌ینی، ڕقمان له جه‌نگه..
هێنده‌ی ڕقی هه‌ر سه‌رۆكێكی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وی تر..
هه‌ر حزبێكی كورد بۆ حزبه‌كه‌ی تر..
هێنده‌ی ڕقی توركێك و عه‌ره‌بێك و فارسێك بۆ ده‌وڵه‌تی كورد.. ڕقمان له جه‌نگه..
ئێمه ئه‌وانه‌ین نازانین چی بكه‌ین، جگه له توانه‌وه له خۆماندا، وه‌ك چۆن مۆم له خۆیدا ده‌توێته‌وه، ته‌نانه‌ت نازانین هه‌ڵوێسته‌كانیشمان چۆن ڕاگه‌یه‌نین، له كاتێكدا له سه‌رده‌مێكداین، ده‌ربڕینی هه‌ڵوێیت بۆ نمایشكردنی بازووه و موزایه‌ده‌ی سیاسییه.. ئێمه نه له‌مه‌ین و نه له‌وه‌ی ترین..
چه‌ند ئازارم ده‌دات، كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشێكی شێرپه‌نجه ده‌كه‌م و هیچم له ده‌ست نایه، ته‌نانه‌ت هیچ وشه‌یه‌كیش له ده‌مم نایه‌ته ده‌ر، بۆیه ناخوازم سه‌ردانی ئه‌وانه بكه‌م، چونكه له‌لای خۆمه‌وه زۆر هه‌ست به لاوازی ده‌كه‌م.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشێكیش بكه‌م، له‌وپه‌ڕی ناچارییه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تردا ده‌چم، بۆ ئه‌وه‌ی له دنیای بێده‌نگیی خۆمدا بمێنمه‌وه تا شوێنه‌كه به‌جێ ده‌هێڵم..
ئێسته ئه‌وه منم..
وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ری ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی خراپه‌یه‌كی بینینی، با به ده‌ستی بیگۆڕێ، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی، به زمانی، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌توانی، به دڵی ناخۆشی ده‌رببڕێ كه لاوازترینه..
ئه‌ی خۆشه‌ویستم په‌یامبه‌ر، سوێند به خوا، لابردنی خراپه‌ی سه‌ر عه‌فرین، زۆر له‌وه خراپتره به‌ناوی ئاینی تۆوه بێت و له ژێر سێبه‌ری سووره‌ته‌كانی قورئاندا بێت و به‌ناوی خواوه بكرێ.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌وه‌نده خراپه كه به ناوی ئاینه‌كه‌ته‌وه كوشتنی پێ جوان ده‌كرێ..
به‌ڵام ئێمه ناتوانین ئه‌و خراپه‌یه لا ببه‌ین..
زمانیشمان كه‌س گوێی لێ ناگرێ و هاواره‌كانمان نابیستێ..
دڵیشمان كه لاوازترین پله‌ی ئیمانه.. ده‌زانین ئێسته له‌و قۆناغه لاوازه‌ی ئیمانداین، ئێمه له سه‌رده‌می لاوازیداین و هه‌ر ئه‌وه‌مان له ده‌ست دێ..
ئێمه ئه‌وانه‌ین كه ئه‌حمه‌د شه‌قی له‌سه‌رمان گوتی: جگه له بۆن، هیچی ترمان نییه..
فه‌همی هوه‌یدی پێی ده‌گوتین: گه‌لی خوای حه‌په‌ساو..
دانا ئاده‌م شمیدت نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی ده‌یگوت: جگه له چیاكان هیچ دۆستێكیان نییه..
ئێمه ئه‌وانه‌ین كه ته‌نیا چیامان هه‌یه.. بگره چیاش..
ئێمه ته‌نیا خۆمان هه‌یه..
عه‌فرین، به‌رانبه‌ر تۆ ئێمه هیچمان نییه جگه له‌وه‌ی بۆنت بكه‌ین، له كاتێكدا به بێده‌نگی تێپه‌ڕ ده‌بین..