ڤیدیۆ.. حەسەن شەریف خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر دەكاتە گۆرانی


هونەرمەندی كورد حەسەن شەریف لە نوێترین بەرهەمی هونەری باس لە خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو دەكات و دەڵێت "ئەوە مەرگ بوو بۆ گەنجی كوردی".

حەسەن شەریف لە بەرهەمی نوێییەكەی كە بەناوی ڕەش و شینە لە تێكست و میوزیكی ئەمین بۆتانییە و باس لە خیاتەنە مێژووییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو دەكات و گۆرانییەكی تایبەت بۆ ئەو ڕۆژە دەڵێت كە نوێترین بەرهەمی ساڵی 2018ـی هونەرمەندە.

حەسەن شەریف لە ساڵی ١٩٨٥دەستی بە كاری هونەری كردوە و چەندین ئەلبوومی گۆرانی هەیە خەڵكی دەڤەری بادینانە و لە دایك بووی ساڵی 1969ـی پارێزگەی دهۆكە، ماوەی چەند ساڵێك لە ڕیزی شۆڕشی نەتەوەیی كورد دژی ڕژێمی بەعس خەباتی كردووە وەكو پێشمەرگەی كوردستان. 
رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند كەسێكی ناو یەكێتی كە بە ناپاكەكان ناسراون، هێرشیان كردە سەر كەركووك و ناوچە كێشە لەسەرەكان و داگیریان كرد، لەو كاتەوە تا ئیستە دۆخی تەناهی و كۆمەڵایەتیی سنوورەكە تێكچووە و هاوكات بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە بە سەتان هاووڵاتیی شارەكە ئاوارەی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان بوون.



وشە - رامیار جەواد


PM:08:00:29/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 11461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌