لیستێکی نوێی مووچە راگەیەنرا

:: PM:03:22:01/02/2018 ‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستێكی نوێی مووچەی بۆ هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاند و بەپێی لیستەكە تا ڕۆژی پێنجشەم مووچەی بەشێك لە وەزارەتەكان دەدرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە هاتووە، رۆژی یەكشەم 4/2/2018 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

رۆژی دووشەم 5/2/2018 مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەش دەكرێت.

رۆژی سێشەم 6/2/2018/ مووچەی وەزارەتەكانی داد و رۆشنبیری دابەش دەكرێت.

رۆژی چوار شەم 7/1/2018/ مووچەی دەزگەی گشتی  ئاسایش دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنجشەم 8/2/2018 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراویكی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێ، هیچ بڕە پارەیەكیان لە حكوومەتی عێراق بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە دەست نەگەیشتووە.

لە روونكردنەوەكەیاندا كە كۆپییەكی دەست "وشە" كەوتووە، دەڵێ ئەو بڕە پارەیەی هاتووە كە 250 ملیار دینارە، بۆ لقی بانكی ناوەندی عێراق هاتووەتە ناردن لە هەولێر، تا ئێستەش هیچ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەگوتراوە لەسەر ئەو بڕە پارەیە كە بۆ چ مەبەستێكە.



وشە - رامیار جەواد