ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى شووبات، له سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى ئاكرێ ڕووداوێكى كۆمه‌ڵایه‌تى له نێوان كوڕ و باوكێك ڕوویدا و خه‌ڵكى ناوچه‌كه به سه‌یرترین رووداوى هه‌ژمارى ده‌كه‌ن له شارۆكه‌كه‌یان و ده‌ڵێن هیچ كات شتى وا ڕووینه‌داوه.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌مه‌قاڵێ له نێوان كوڕ و باوكێك درووست ده‌بێت، كوڕه‌كه به توڕه‌ییه‌وه وێنه‌ى باوكى له پڕوفایلى تایبه‌تى خۆى له تورى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش ناوى باوكیشی تاگ كردووه، وا بڵاوى كردۆته‌وه كه باوكى به به‌هۆى ڕووداوێكى دڵته‌زین كۆچى دوایى كردووه.
دواى ئه‌وه‌ى باوكى كوڕه‌كه به‌م كاره‌ى كوڕه‌كه‌ى ده‌زانێت ده‌ست به‌جێ سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات و ده‌یخاته زیندانه‌وه.
له‌مباریه‌وه "شهكیران زێبارى"، هاورَیى نزیكى باوكى ئه‌و كوڕه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى ڕووداوێكى كومه‌ڵایه‌تى له نێوان (ئه‌حمه‌د مه‌ردان زێبارى) كه یه‌كێكه له كهساتیهكانى سنوورى شارۆكه‌ى ئاكرێ و كوڕه 24 ساڵانه‌كه‌ى، دواجار كوڕه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د به توڕه‌ییه‌وه وێنه‌ى باوكى له پڕوفایلى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كومه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌واڵه‌كه له ته‌واوى شاۆرۆكهكه بڵاو ده‌بێته‌وه، و كاریگه‌رى زۆر له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى ئه‌حمه‌د و خانه‌واده و هاوڕێكانى درووست كردووه و چه‌ندان كه‌س سه‌ردانى ماڵى ئه‌ویان كردووه به‌په‌له بۆ هه‌واڵ پرسینى دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌واڵكه ڕاست نییه.
ئاکرێ شارۆكه‌یه‌كى باشووری کوردستانە و سەر بە پارێزگای دھۆکە. 95 کم دوورە لە شاری موسڵەوە و دەکەوێتە 120 کم باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکەوە. لەنێوان سێ چیادایە٬ خانووەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچوون. ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارۆكه‌كه بەخشیوە.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆرى