وه‌ك ده‌ربڕینێكی هه‌ڵوێسته كه چه‌كدارانی داعش، شنگال و ناوچه‌كانی تریان داگیر كرد و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به تایبه‌تی كچ و ژنانی ئێزیدی كه‌وتنه ده‌ست داعش و به مه‌به‌ستی جیهادی نیكاح كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كردن، هونه‌رمه‌ند نادیه به‌شار به شێوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كرده كارێكی هونه‌ری و به جه‌سته‌ی خۆی چه‌ندان كاری هونه‌ری ئه‌نجام دا، هه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ئێسته بۆ پشتیوانی له شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاوا كه به‌رگری له شاری عه‌فرین ده‌كه‌ن، جه‌سته‌ی خۆی له پێناو نیشاندانی ئازاری لاشه‌ی ئه‌وان نمایش ده‌كات.
نادیا به‌شار كه ئێسته له یۆنان ده‌ژی، له لێدوانێكدا به "وشه"ی راگه‌یاند كه جه‌سته‌ی ئه‌و له لاشه‌ی كچ و ژنانی ئێزیدی و كچه شه‌ڕڤانی كورد له رۆژئاڤای كوردستان و بارین كۆبانی زیاتر نییه و دژی ئۆپۆزسیۆنی سووری و هێزه داگیركاره‌كانی توركیا هه‌ڵوێستی نواندووه و ده‌ڵێ: ده‌مه‌وێ له رێی هۆنه‌ر و جه‌سته‌ی خۆمه‌وه، پێشانی هه‌موو دنیا و هێزه داگیركاره توركی و سووری و ئه‌وانی تر بده‌م كه گه‌لی كورد له هه‌ر كوێ بێت، به هیچ شه‌ڕ و كوشتار و كاره‌سات و جینوساید و ئه‌نفالێك له‌ناو ناچێت، ئێسته وه‌ك ژنێكی كورد و ئێزیدی به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزانه ده‌وه‌ستم.
له باره‌ی پرسیارێكی "وشه" بۆچی ناگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و كاره هونه‌رییه‌كان له‌وێ ئه‌نجام نادات، گوتی: من ناتوانم له هه‌رێمی كوردستان كاره هونه‌رییه‌كانم وه‌ك خۆ رووتكردنهوه ئه‌نجام بده‌م، تێڕوانینهكانم له‌گه‌ڵ نه‌ریتی كوردستان ناگونجێن و جیاوازه، بۆیه من له یۆنان زیاتر ده‌توانم له رێی هونه‌ری تایبه‌تی خۆم، خزمه‌ت به كوردستان و كچ و ژنانی ئێزیدی و شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاڤای كوردستان و عه‌فرین و هێزه‌كانی تری كوردستان.
نادیه له ساڵی 1991 له دایك بووه و خێزانداره و دوو منداڵی هه‌یه و دوای ئه‌وه شنگال كه‌وته ده‌ست داعش، چووه وڵاتی یۆنان و ئێسته له‌وێ نیشته‌جێیه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری