ئەم ئافرەتە ئابڕووی رۆناڵدۆ دەبات

:: PM:12:48:04/02/2018 ‌

ئافرەتێكی نمایشكاری ئینگلیزی ئابڕووی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی برد و ئاشكرای كرد هەمیشە لە درەنگانی شەودا نامەی خۆشەویستی بۆ ناردووە و داوای لێ كردووە بێتە لای.

رۆژنانەی (زە سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: رۆناڵدۆ لە ساڵی 2009 كاتێك لە ریزی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاریی دەكرد، بەشێوەی بەردەوام لە ناوەڕاستی شەودا لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی نامەی بۆ رەیان سۆگدن نمایشكاری ئینگلیزی ناردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە: ئۆلیڤەر میلۆری ئەكتەری ناوداری بەریتانی كە دەزگیرانی رەیان بووە، بە نهێنییەكەی زانیوە و هەڕەشەی لە رۆناڵدۆ كردووە چیتر بەدوای دەزگیرانەكەیەوە نەكەوێت.

جەختیشی كردەوە: زۆربەی نامە گۆڕینەوەكانی رۆناڵدۆ و رەیان لە درەنگانی شەودا بووە و كاتێكیش ئۆلیڤەر بەنهێنییەكەی زانیوە هەڕەشەی كردووە و بەهۆیەوە ئەستێرەكەی پورتوگال وازی هێناوە.

لای خۆشییەوە رەیان دانی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2009 داناوە كاتێك یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد بووە، ئاشكراشی كردووە بە بەردەوام لە درەنگانی شەودا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نامەیان گۆڕیوەتەوە.

رەیان هەروەها ئاشكراشی كردووە كە زۆربەی نامەكانی رۆناڵدۆ پەیامی خۆشەویستی بووە لە درەنگانی شەودا و چەند جارێكیش داوای لێ كردووە بێتە شوقەكەیەوە بۆ بەسەربردنی كات، بەڵام ئەو ناچار بووە لە كۆتاییدا نهێنییەكان بە دەزگیرانەكەی بڵێت.












وشە - ئامانج ئه‌كره‌م