شەربەتی پەتاتە قورسترین نەخۆشی چارەسەر دەكات

:: PM:01:47:07/02/2018 ‌
تایبەتمەندی بەكارهینانی پەتاتە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكان بۆ چەندان ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی ئاوی پەتاتە چەندان نەخۆشی چارەسەر دەكات، پزیشكان سوودەكانی خواردنەوەی شەربەت و ئاوی پەتاتە بەمشێوەیەی خوارەوە دەخەنەڕوو .

چۆن شەربەتی پەتاتە بەشێوەیەكی سروشتی ئامادە دەكەیت:
پەتاتەكە بە باشی بشۆرەوە، ئەگەر بەشی سەوز لەتوێكڵەكەیدا هەبوو لای ببە و پاكی بكەن، پاشان لە ڕێگەی فشاری دەستەكانتەوە یان لە ڕێگەی بەكارهێنانی پارچە قوماشێكی پاكەوە پەتاتەكە بگوشە تا بەتەواوی ئاوەكەی جیا دەبێتەوە، بۆ ئەوەی تامێكی زیاتری هەبێت دەتوانیت هەنگوین یان ئاوی لیمۆ، ئاوی گێزەر یان سێوێكی بۆ زیاد بكەیت.

سوودەكانی خواردنەوەی ئاوی پەتاتە ئەمانەن:
یەكەم: هەوكردنی گەدە، كەوچكێك ئاوی پەتاتە لەگەڵ پەرداخێك ئاودا تێكەڵ بكە و 30 خولەك پێش خواردنی نانی ژەمەكان بیخۆرەوە.

دووەم: چارەسەركردنی برینی گەدە، خواردنەوەی 50 میلیلیتر لە ئاوی پەتاتە پێش خواردنی ژەمەكان یارمەتی چاكبوونەوەی برینی گەدە دەدات و ئازاری گەدە كەم دەكاتەوە.

سێیەم: شەكری خوێن، خواردنەوەی دۆشاوی پەتاتە بەشێوەی ڕۆژانە یارمەتی كەمكردنەوەی شەكری خەوێن دەدات و رێژەی ئەنسۆلین هاوسەنگ دەكات.
چوارەم: ئاوی پەتاتە چارەسەری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەكات و ڕێگە لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان دەگرێت.

پێنجەم: خواردنەوەی ئاوی پەتاتە بە شێوەی ڕۆژانە یارمەتی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی سپڵ و جگەر ، گرفتەكانی دڵ، سەرئێشەی بەردەوام دەدات. 

سەرچاوە/ healthful-life-online



وشە - ئاوات ئازاد