لە هەریر تەقینەوەیەك ڕوویدا

:: PM:04:38:08/02/2018 ‌

بەهۆی تەقاندنەوەی پاشماوەكانی سەربازگەی هەریر لە لایەن هێزەكانی ئەمەریكا دەنگێكی گەورە بیسترا و هاووڵاتییان نیگەران دەبن، بەڕێوەبەری شارەدێی هەریریش دەڵێت، ئەمەریكییەكان پاشماوەكانیان لەناو دەبەن و تەقاندوویانەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی شوبات، حامد ئیسماعیل بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، تەقینەوەییەك لە سنوورەكە ڕوویداوە و دەنگێكی گەورە بیستراوە و ئەوەشی روویداوە تەقینەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە لە سنوورەكەدا.

بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر گوتی، ئەو تەقینەوەیەیی ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمەریكا پاشماوەكانی چەك و تەقەمەنییە لە سەربازگەكەییان لەناوی دەبەن چەند جارێكیش لەگەڵییان دانیشتووین و پێیان ڕاگەیاندووین شتێكی لەو شێوەییە نیە پێی نیگەران بن ئەوە پاشماوەییەی سەربازییە لەناوی دەبەن.

حامد ئاشكرای كرد ئەمەریكییەكان ڕووبەری شەش هەزار دۆنم زەوییان لە سنوورەكە وەك سەربازگە بەكار دەهێنن، دەنگە زۆرەكەی فڕۆكەكانی شەوی ڕابردووش هەر هی سەربازگەكە بوو كە زۆر جار بۆ چاودێری دەگەنە سەر هەریر و شوێنەكان دەپشكنن.

سەربازگە و فڕۆكەخانەی هەریر لە دوای ساڵی 2003 لە لایەن هێزەكانی ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت و خەڵكێكی زۆر لەو سنوورە زەوییەكانیان بەر ئەو سەربازگەییە كەوتووە تاوەكو ئێستە قەرەبوو نەكراونەتەوە.



وشە - رامیار جەواد