ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعوودیه ڕای گه‌یاند، ژنان ناچار نین باڵاپۆشی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه ته‌نیا پاراستنی ده‌رنه‌كه‌وتنی به‌رز و نزمییه‌كانی جه‌سته‌یانه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، عه‌بدوڵلا موتڵه‌ق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعوودیه ڕای گه‌یاند، پۆشینی عه‌با له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به پێویست نه‌گیراوه، ئه‌م كولتووره ته‌نیا لای ئێمه ماوه و 90 %ی ژنانی مسوڵمان له دنیادا پێڕه‌وی ناكه‌ن و ناشزانن چییه.
ئه‌و عه‌بایه‌ی خه‌ڵكی كه‌نداو له‌به‌ر ده‌كه‌ن، بریتییه له باڵاپۆشییهكی ڕه‌شی ئاودامان كه سه‌رپۆش و ڕووپۆشی ڕه‌شی له‌گه‌ڵدایه و به ته‌واوی ئافره‌ته‌كه ده‌شارێته‌وه كه هیچ شوێنێكی دیار نییه، ته‌نانه‌ت په‌نجه‌وانه‌ی ڕه‌شیش له‌ده‌ست ده‌كه‌ن.
ئه‌و گه‌وره زانایه‌ی سعوودیه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه سعوودیه ئاینییه‌كان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئێمه له كاتی حه‌ج و عومره، ژماره‌یه‌كی زۆری ژنانی پابه‌ند به ئیسلام ده‌بینین كه باڵاپۆش نین و هیچ سنوورێكی شهریعهتیشیان لا نه‌داوه.
له‌وه‌ته‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه ده‌ستی به چاكسازییه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی كردووه، له ڕووی ئاینیشه‌وه چاكسازی گه‌وره كراوه و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌و وڵاته ڕێگه به ئافره‌ت درا شۆفێری بكات و سینه‌ما و شانۆ كرانه‌وه.