بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە هاتووە، ڕۆژی یەكشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 10ـی شوبات، لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، رۆژی یەكشەم (11/2/2018) مووچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شار) دابەش دەكرێت و ڕۆژی دووشەم (12/2/2018)، مووچەی وەزارەتی پەروەردە (ناوەوەی شار) دابەش دەكرێت.
ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە تەنیا مووچەی پێشمەرگە و خانەنشینی و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستانی تێدا نییە و دابەشكردنی مووچەی ئێستەیش هی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە.