رێكخراوی UNDP سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به هاوكاریی بۆردی كاروباری مرۆیی له پارێزگای دهۆك، به بڕی زیاتر له دوو ملیۆن دۆلار، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی جۆراوجۆر له پارێزگاكه جێبه‌جێ ده‌كات.
ئیسماعیل محه‌مه‌د جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له بواره‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، په‌روه‌رده و چه‌ند بوارێكی تر جێبه‌جێ كران كه له‌لایه‌ن رێكخراوی UNDP به هاوكاری بۆردی كاروباری مرۆیی له پارێزگای دهۆك به بڕی دوو ملیار و 224 هه‌زار دولار جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ڕوونی كرده‌وه، زیاتر له 15 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت و له رۆژانی داهاتوو ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه ده‌كرێت و به‌شێك له‌و پڕۆژانه، ئاواره و په‌نابه‌ران لێی سوودمه‌ند ده‌بن و ئه‌وانی تر له ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای دهۆك دروست ده‌كرێن.
دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان دووچاری ته‌نگژه‌ی دارایی بووه‌وه، زۆرینه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان ڕاوه‌ستان، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت، به‌شێكیان كاریان له‌سه‌ر كرایه‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری