هیچ بڕیارێك له كوردستان بێ بارزانی سه‌ر ناگرێ
كه چووینه گوندى گوڵه‌خانه،له‌نزیك ڕێی خوارووی گوند،محه‌مه‌د حاجى مهحموودله زه‌وییه كشتوكاڵییهكهیدا بوو، ئاگادار كرا له‌هاتنى چه‌ند میوانێكو یاوه‌ری كردین تا میوانخانه‌كه‌ی، پاش هه‌ندێ گفتوگۆىكۆمهڵایهتى و یاده‌وه‌ری گێڕانه‌وه له‌سه‌ر سفرهخوانێكى ته‌واو كورده‌وارى به خواردنی خۆماڵی، میوانه‌كان رۆیشتن و ئێمه ماینه‌وه. ئینجا كاكه‌حه‌مه به پیاسه ئاراسته‌ی كردین تا سه‌ر لووتكه‌ی تهپۆڵكهیهكى به‌رز له‌پشتى گوند كه تیایدا حه‌وزێكى گه‌وره‌ی كردووه و قه‌دپاڵی بهرزایییهكانى هه‌موو به دارى زه‌یتوون و سنه‌وبه‌ر و مێو و به‌ڕوو چاندووه.
محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود زۆر كه‌یفی به‌كشتوكاڵ و باخداری دێت، دواى هه‌ندێك گفتوگۆ له‌مه‌ڕ سروشتی ناوچه‌كه و كارهكشتوكاڵییهكانى، ده‌رفه‌تى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی په‌یامنێری "وشه"ی دا و ئه‌مه‌ی ده‌یخوێننه‌وه گفتوگۆیه‌كی كوردانه‌یه له به‌رزایی و سروشتی پاكی شاره‌زوور.
وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانیی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووی دا چی بوو؟ خیانه‌ت بوو یان دڵسۆزی بۆ كوردستان؟
ڕووداوێكى نه‌خوازراو بوو و نه‌ده‌بوو بووبووایه، كه بووش هه‌موومان زیانمه‌ند بووین.
كێ له‌مه به‌رپرسیاره؟
كورد خۆی به‌رپرسیاره، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌ش به‌ش بێت به‌رپرسیارێتییه‌كه و ڕه‌نگه هه‌ریه‌كه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى به‌ربكه‌وێت.
تۆ وه‌ك خۆت به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆت له‌وه‌ى ڕوویدا له‌كه‌ركووك؟
من وه‌ك خۆم به‌رپرسیارنیم له‌وه‌ى له كه‌ركووك ڕووی دا، چونكه دیاره به‌رپرسیارێتییه‌كه.
ئایا پێشمه‌رگه هێزی به‌رگریی نه‌بوو وه‌ك زۆرتر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، یان پێشمه‌رگه ده‌یتوانی كه‌ركووك بپارێزێ وه‌ك له رابردوو پاراستی؟
پێشمه‌رگه هه‌موو كات توانای به‌رگرى هه‌بووه و به‌رگریى كردووه و بهئێستهیشهوه به‌رگری ده‌كات و له داهاتوویش ئاماده‌یه، به‌ڵام پێشمه‌رگه فه‌رمانى پێویسته.
رۆڵی وڵاتان چی بوو له‌و رووداوانه‌دا؟ ئێسته رۆڵی هه‌مان ئه‌و وڵاتانه چییه و چۆن سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ن؟
ڕۆڵی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا زۆر خراپ بوو به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا له‌سه‌ر كورد و كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر، ئه‌وه بوو ڕۆژێك پاش داگیركردنى كه‌ركووك، هات ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد لهسهرنهوت.
به‌پێی ئه‌زموونی خۆت ئه‌گه‌ر بزانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی كرد به‌رانبه‌ر كورد؟ئایا چی ماوه كورد بۆئهمهریكای بكات تا راستگۆیانه هاوپه‌یمانی كوردستان بێت، نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و كاتیشهڕ؟
ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هاتووه، ساڵی 2003 عێراقی ڕووخاند بۆ كوردى نه‌ڕووخاند یان بۆ عێراقی نه‌ڕووخاند، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆی ڕووخاندی،هاوكارى كوردی كردووه بۆشه‌ڕی داعشبۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆی كردوویه‌تى، هه‌روه‌ها كورد بۆخۆی شه‌ڕی داعشی كردووه، چونكه داعش ڕێكخراوێكى تیرۆرستی بوو هات شه‌ڕی كوردیكرد و كوردیش به‌رگرى له‌خۆی كرد. كاتیشی خۆیشی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا قسه‌ى باق و بریقیان ده‌كردكه كورد له‌بری دنیا شه‌ڕ ده‌كات من ده‌مگوت ئه‌وانه ته‌نیا قسه‌ن، ئه‌گه‌رنا كورد شه‌ڕ بۆخۆی ده‌كات و ئه‌مانیش بۆ پشتوانى كورد نه‌هاتوون، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان هاتوون.
كه‌واته چی پێویسته كورد بیكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ببێت به هاوپه‌یمانێكى ڕاستگۆی؟
پێم وایه هێشتا ئه‌و قۆناغه زۆرى ماوه كه كورد ببێت به هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نیا شتێكیش بتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا یه‌ك بگرێت و ببێت به هاوپه‌یمانى، ته‌نیا ئابوورییه.
ئێسته دۆخی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه پێشمه‌رگه‌ی لێ نه‌ماوه چۆنه، حه‌شد چی ده‌كات به‌رانبه‌ر كورد و ناوچه‌كان؟
من پێم وایه ئه‌و ناوچانه‌ى كه كوردین و به‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌وه نین، ناوچه‌ى داگیركراون جا له ده‌ستى هه‌ر لایه‌نێك بن، ئه‌وا داگیر كراون.
توركمان به گشتیی بۆ وا له كورد هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به تایبه‌ت له كه‌ركووك و خورماتوو، ئایا كورد هه‌ڵه‌ی هه‌بوو به‌رانبه‌ریان؟
توركمان له كورد ههڵنهگهڕاوهتهوه، ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وابوون، پێشتریش وابوون له 1959 له پشتى حكوومه‌تى عێراقی شه‌ڕیان كردووه دژی كورد ڕه‌نگه كورد به‌هه‌ڵه ئه‌وانى خوێندبێته‌وه به دۆستى زانیبن.
دوای رووداوه‌كان بارزانی له پۆسته‌كه‌ی كشایه‌وه و رازی نه‌بوو به‌رده‌وام بێ، بۆچوونت له‌و رووه‌وه چییه كارێكی باش بوو كشانه‌وه‌ی یان كاتی نه‌بوو؟
كشانه‌وه‌ى كاك مه‌سعوود له‌پۆسته‌كه‌ى لهوكاتهدارهنگه بۆخۆی كارێكى باش بووبێت، به‌ڵام به‌بۆچوونى من بۆ كورد باش نه‌بوو، چونكه دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌و، دۆخه‌كه هه‌مووى وه‌ستاوه، جووڵه‌ى سیاسی و بارودۆخى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى كورد به‌گشتى وه‌ستاون، به‌ڵام پێم وایه ده‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رنه‌گرتایه.
به پێی نزیكیتان له ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و پێوه‌ندی خۆتان، رۆڵی بارزانی له داهاتوودا چی ده‌بێت؟
بارزانى له رابردوو ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا له ئه‌ركه‌كه‌ى،یه‌كێك له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ڕیفراندۆم بوو له‌كوردستان له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، له داهاتووش ڕۆڵی خۆی هه‌یه، چونكه سه‌رۆكى گه‌وره‌ترین حزبی كوردستانه له‌ژماره‌ى كورسیی په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق، خۆیشی كه‌سایه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پێم وایه هیچ بڕیارێكی سیاسی و ئابوورى و سه‌ربازى و ئیدارى له كوردستانى باشوور به‌بێ بارزانى ناكرێت بڕیاری لێ بدرێت بێ به‌شداری ئه‌و، ئه‌وه سه‌رناگرێت.
ئێسته دوای ئه‌و هه‌موو رووداوه‌ی كوردی تاساندووه، ده‌بێت چی بكرێت و كورد به‌رنامه‌ى چییه؟
به‌ڕاى من،ئه‌گه‌ر پێی بكرێت كورد خۆی ڕێك بخاته‌وه و خۆی یه‌ك بخات، ده‌بێت چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى خۆى بكات له ڕووى دارایی و كارگێڕییه‌وه و داهاته ناوخۆیییه‌كانى خۆی شه‌فاف بكات و له‌برى ئه‌وه‌ى كه‌سێك سێ مووچه و دوو مووچه‌ى هه‌بێت با یه‌ك مووچه وه‌ربگرێت. پێم وایه حكوومه‌تى هه‌رێم له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌چێت له‌به‌رده‌م عه‌بادى دهكڕووزێتهوه و ده‌پاڕێته‌وه، بێت ئه‌و داهاته‌ى له كوردستان هه‌یه به ڕێكى له‌گه‌ڵ میله‌ته‌كه خه‌رجی بكه‌ن، بۆیه پێویست ناكات هێنده خۆیان سه‌رقاڵ بكه‌ن به‌به‌غداوه و بپاڕێنه‌وه له به‌غدا،با چیتر چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كه‌ن و له‌برى ئه‌وه له كوردستان حیسابی خۆیان ڕێك بخه‌ن.
تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌تى گفتوگۆی نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا كۆكی؟
ده‌بوو پێشتر هه‌رێم ئه‌وه‌ی بكردایه كه ئێسته ده‌یكات،عه‌بادى ده‌كۆكێت ئه‌مان لێره سه‌ڵاوات لێده‌ده‌ن،ڕاستى دیاره تا عێراق هه‌ڵبژاردن نه‌كات به‌غدا مووچه و بودجه نانێرن، ئه‌و لێدوان و به‌ڵێنانه‌ى ده‌یده‌ن هه‌مووی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و كات به‌ڕێكردنه، ئه‌گه‌رنا خۆ بانكى نێوده‌وڵه‌تى به مه‌رجى ئه‌وه قه‌رزده‌دات به عێراق به‌شی بودجه‌ى كوردستان بدات، بۆیه كاتێك مووچه‌ی 400 كارمه‌ند له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و دووكان ده‌دات یان وه‌زاره‌تێك، ئه‌وه ناچار كراوه، پێم وایه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێم ناتوانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات وا ئه‌وه‌نده سازش ده‌كات بۆ به‌غدا، با ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه چیتر به‌غدایش غروور نه‌كه‌ن له‌وه زیاتر.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقه‌وه قسه‌ت چییه بۆ كورد؟
تا ئه‌وكاته‌ى كورد ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات لهعێراقو له‌و وڵاته‌دا بێت، ده‌بێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكات.
بۆچی لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌موو به‌یه‌ك لیست به‌شدارییان نه‌كرد؟ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رى نابێت بۆ لاوازى سه‌نگى كورد؟
تۆ بۆ ناڵێی كورد 2717 ساڵه نه‌بووه به ده‌وڵه‌ت؟ هۆكار چییه؟ ڕاستییه‌كه‌ی هۆى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كورد یه‌كترى قبووڵ نییه و مه‌رجه‌عێكى وای نییه كه‌هه‌مووى كۆبكاته‌وه و یه‌ك بڕیار بده‌ن. لێره هه‌ركه‌س به ئاراسته‌یه‌ك ده‌دوێت به پێچه‌وانه‌وه دۆزه نیشتمانی و نهتهوهیییهكان به‌هایان نییه. تۆ بڕوانه توركیا هێرشی كردووه بۆ عه‌فرین كه وڵاتى خۆیشی نییه، 90هه‌زار مه‌لا له مزگه‌وته‌كانی وڵاته‌كه‌وه نزایان بۆ سوپای تورك كردووه سه‌ربكه‌وێت، هونه‌رمه‌ندان وشاعیر و ڕۆشنبیرانیان پشتیوانیان ده‌ربڕیوه بۆ سه‌ركه‌وتنى سوپای توركیا، هه‌موو چین و توێژه‌كانیان پشتگیرى لهحكوومهتهكهیان ده‌كه‌ن كه بچێت عه‌فرین بگرێت كه كوردى تێدایه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ى لاى خۆمان دژی وڵاته‌كه‌ى خۆی ده‌نووسێت و ده‌دوێت، ئاخر ئه‌وه هۆكارێكه وا ده‌كات كه كورد یه‌كگرتوو یه‌كگوتار و یه‌كهه‌ڵوێست نه‌بێت.
له‌باره‌ى داهاتووى عێراق و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان،چی پێویسته بكرێ؟
ئێسته شتێك نه‌ماوه به‌ناوى عێراق، ئه‌و عێراقه132 ملیار دۆلار قه‌رزاره، پاره‌ى كوێت قه‌رزاره،سێ مانگه له‌هه‌ندێ شوێنى باشوورى عێراق مووچه دواكه‌وتووه، نزیكى25%ى سه‌رمایه‌ى نیشتمانى به‌كار هێناوه كه له‌بانكى ناوه‌ندى دانراوه له‌زێڕ و پاره، بۆیه عێراق به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، نازانم كورد چۆن چاوه‌ڕوانى عێراق ده‌كات.
ئه‌ی پێتان وایه كورد ده‌بێت چی بكات؟
ئه‌گه‌ر عێراق هه‌روا بڕوات و غروور بێت، ئه‌وا كورد ئه‌گه‌ر لهمچوار پارێزگایه‌ش بێت ده‌وڵه‌تى خۆی ڕابگه‌یه‌نێت،ته‌نانه‌ت له دوو شاریش بێت زۆر باشتره له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق بێت،چونكه ئه‌وه‌ى له عێراق حوكم بكات ئه‌گه‌ر مه‌سیحى بێت یا مسوڵمان یاخۆ توركمان یان عه‌ره‌ب، كورد هه‌مان چاره‌نووسی ده‌بێت و وه‌ك ئێسته و دۆخى كوردستان باشتر نابێت له‌وه‌ى هه‌یه.
وشه/گوڵه‌خانه-شه‌فیق بانیشارى