به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشوورى كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ئاسمانی باشوورى كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان هه‌ور و نمه باران ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان بارانی زیاتر ده‌بێ، له شه‌ودا ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ته‌م له به‌یانیی زوو. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.