به بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه، دینا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر خه‌ریكی كلیپ و تۆمار كردنیه‌تی.
"خۆشه‌ویستم" ناوی نوێترین به‌رهه‌می دینایه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد كاری كۆمپۆزه‌ر و تێكستی بۆ ئاماده كردووه، له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د جه‌میل ده‌رهێنه‌ری كورده و یه‌ڵدان ئۆزگوزه‌ل ئه‌ره‌نجۆكه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له یه‌كێك له لادێكانی كوردستان ڤیدیۆی كراوه، به شێوه‌یه‌كی فۆلكلۆری له ناو كه‌شێكی كوردی و به‌رگی كوردیدا هه‌موو كارێكی بۆ ئاماده كراوه، كه گۆرانییه‌كی ڕۆمانسییه و باس له خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕ ده‌كات.
دینا، هونه‌رمه‌ندێكی نوێی بواری گۆرانی و میوزیكه، به‌رهه‌مێكی تری خۆی به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كرده‌وه و وه‌ك ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی تر، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد، ئاوازی بۆ داناوه و هۆكاری ده‌ركه‌وتنی بووه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مه به "وشه"ی گوت، خاتوو دینا، ده‌نگێكی كلاسیكی هه‌یه و توانای گوتنی به‌سه‌ر تۆنه به‌رزه‌كاندا زاڵه و پێشبینی ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی خێرا گوێگرانی سه‌رسام بكات و ئومێدی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م.