فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لەسەر كچە ئێزیدییەك بەرهەم دەهێنرێت

:: PM:06:37:13/02/2018 ‌
فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لەسەر كچە رزگاربوویەكی ئێزدی دەستای داعش بەرهەم دەهێنرێت و دەگەیەنرێتە دادگایی تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی لەوێ‌ نمایش بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 13ی شوبات، دەلال شرین ئەو كچە ڕزگاربووەی دەستی داعش كە ئێستە لە وڵاتی ئەڵمانیا  دەژی بە ''وشە''ی ڕاگەیاند، ژیانی من لای داعش دەكرێت بە فیلمێكی دیكیۆمێنتاری كە كەناڵێكی بەریتانی كاری بەرهەم هێنانی بۆ كردووە و بڕیارە بەرهەكە ڕەوانەی دادگایی تاوانی نێودەوڵەتی بكرێت.

" ئەم فیلمە بۆ یەكەم جار لە دادگایی تاوانی نێودەوڵەتی پێشاندەدرێت و دواتر لە سینەماكانی دنیا و بڕیارە لە فێستیڤاڵی هەولێریش بخرێتەڕوو، بۆ ئەوەی بكرێتە بەڵگەیەكی مێژووی  وكەیسی ئێزیدییەكانی پێ‌ بناسرێتەوە" شرین وای گوت.

لە سێی ئابی ساڵی  ٢٠١٤ داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و بە هەزاران كەسی رفاندن و زیاتر لە هەزار كەسی كوشت.

شنگال/ كــــاروان بــــاعەدری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم