ریال مەدرید بە سەرجەم یاریزانەكانی رووبەڕووی پاریس سان جێرمان دەبێتەوە

:: AM:10:11:14/02/2018 ‌

زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەرجەم یاریزانانی تیپەكەی بانگهێشتكردووە بۆ یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.

ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 10:45ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا مێوانداری یانەی پاریس سان جێرمان دەكات.

زێدان ناوی 24 یاریزانی تیپەكەی تۆمار كردووە بۆ بەشداریكردن لە یارییەكەدا و تەنانەت هەردوو بەرگریكار خیسۆس ڤاییخۆی كە پێكانی هەیە و دانی كارڤاخالیش كە سزای راگرتنی هەیە، بۆ یارییەكە بانگهێشتكردووە.

ناوی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكە بەمشێوەی خوارەوەیە:-

گۆڵپارێز: ناڤاس، كاسیا و لۆكا زێدان

بەرگری: كارڤاخال، ناچۆ، ڤاران، مارسێلۆ، ئەشڕەف حەكیمی، رامۆس، ڤاییخۆ، تیۆ هێناندێز.

ناوەڕاست: مۆدریچ، كڕووس، ئیسكۆ، كاسیمێڕۆ، ئەسینسیۆ، كۆڤاسیچ، سیبایۆس، یۆرێنتی.

هێرشبەر: ڤاسكێز، رۆناڵدۆ، بێڵ، بەنزیما و مایۆڕال.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م