زۆرێك له ژنانی نموونه‌یی ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه كه لای پیاوان سه‌رنجڕاكێش و خۆشه‌ویست نین، ئه‌مه‌ش زۆر جار تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی و بێتاقه‌تییان ده‌كات.
سه‌ره‌تا با بزانین ژنی نموونه‌یی كێیه؟
ئه‌و ژنان كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز، خوێنده‌وارن، بیركردنه‌وه‌یان فراوانه، جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندرووستیان هه‌یه، ڕاستگۆن و له كاروباری ژیانیان ڕژد و سه‌ركه‌وتوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه باشانه‌یان تێدایه، كه‌چی پیاوان به‌م جۆره ژنانه سه‌رسام نین و ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌یان ده‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه:
_ پیاوان له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنانه‌دا، هه‌ست به په‌ستانێكی ده‌روونی ده‌كه‌ن، چونكه پێیان وایه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروبه‌ریان به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌م و به چاوی ئه‌مه‌وه ژنه‌كه‌ی به ئافره‌تێكی نموونه‌یی ده‌بینن، ئه‌مه‌ش بۆ پیاوان ناخۆشه و به‌رگه‌ی ناگرن.
_ ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵ ژنی نموونه‌ییدا ده‌ژین، پێیان وایه پێوه‌ندییه‌كه‌ی نێوانیان له ڕكابه‌ری و دژایه‌تیكردن پێك دێت نه‌ك هاوبه‌شكردنی ژیانیان، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ن، له هه‌موو بڕیارێكدا ژنه‌كانیان ڕاستن و باشتر بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وایان لێ ده‌كات جیابوونه‌وه به باشتر بزانن له‌وه‌ی له‌و بارودۆخه‌دا بژین.
_ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان ناتوانن به ڕێژه‌ی پێویست ڕێز و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ئه‌م ژنانه بسه‌لمێنن، هه‌میشه وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌سێكی بێ‌ڕێز و كه‌مته‌رخه‌من، ئه‌مه‌ش بێ ئومێدیان ده‌كات و هه‌ستی جیابوونه‌وه‌یان لا شیرین ده‌كات.
پزیشك و پسپۆرانی ده‌روونی، ڕێنمایی ئه‌م جۆره ژنانه ده‌كه‌ن كه هه‌تا پێیان ده‌كرێت كه‌سێكی خۆگونجێنه‌ر بن نه‌وه‌ك نموونه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ ئاستی ئه‌و پیاوه‌ی به‌رانبه‌ریان بمێننه‌وه و خۆشه‌ویستییان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.