كۆمپانیای هواوی چینی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا ئاشكرای كرد، له داهاتوویه‌كی نزیك مۆبایله ئه‌فسانه‌یییه‌كه‌ی به‌ناوی "P20" ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌و مۆبایله تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زۆر به‌هێزن و له به‌شی پشته‌وه‌ی سێ كامێرا به تایبه‌تمه‌ندی جیاواز بوونیان هه‌یه.
میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كرده‌وه، كه كۆمپانیای هواوی بانگێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی ده‌زگه میدیایییه‌كان و ڕۆژنامه‌وانه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كردووه، تا له ئاهه‌نگی خستنه‌ڕووی یه‌كه‌م مۆبایلی پی 20 به‌شدار بن، كه بڕیاره له 27ی ئادار/مارس ئاهه‌نگی خستنه‌بازاڕی له پاریس ساز بكرێت.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله نوێیه‌ی هواوی كامێرای پشته‌وه‌یه‌تی كه به سێ كامێرا به‌رهه‌م هێنراوه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كامێراكانی ده‌بێته باشترینی مۆبایله زیره‌كه‌كان، هاوكات مۆبایله‌كه به دوو جۆر پی 20ی ئاسایی و پی 20 پله‌س ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ، كامێراكانی ئه‌و مۆبایله‌ی هواوی له‌گه‌ڵ زیره‌كی ده‌ستكرد كارلێك و پێوه‌ندی دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕوونی مرۆڤ بتوانی مه‌وداكان دیاریی بكات و كه‌شوهه‌وای ئه‌و شوێنه ڕوون بكاته‌وه كه بۆ وێنه‌گرتن گونجاون،یان به كام لادا وێنه بگرێ كوالێتی جوانتر ده‌بێ و كه‌متر كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌كات.