دوو هاووڵاتى وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى، هه‌ستاون به سه‌رژمێریى سه‌رنته‌رى شاره‌دێی دینارته‌ى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئاكرێ و توانیان له ماوه‌ى سێ مانگدا سه‌رژمێرییه‌كه ته‌واو بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كان بخه‌نه‌روو.
دڵشاد ده‌روێش ئه‌و هاووڵاتییه‌ى دینارته‌یه و له‌گه‌ڵ باوكى هه‌ستاوه به سه‌رژمێریى سه‌نته‌رى شاره‌دیێ دینارته، به "وشه"ى راگه‌یاند، وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ى توانیومانه له‌ماوه‌ى سێ مانگدا سه‌رژمێرییه‌كه ته‌واو بكه‌ین و ئه‌نجامه‌كان بۆ لایه‌نى پێوه‌ندیدار بخه‌ینه روو.
ئه‌وه‌شی گوت من، بێجگه له سه‌رژمێرى مرۆڤ، هاوكات له چه‌ند رویه‌كى تریشه‌وه سهرژمێرمان كردووه، وه‌ك ئاژه‌ڵ، به‌ڵام ته‌واومان نه‌كرد چونكه كاتێكى زیاتری پێویسته و لایه‌نى پێوه‌ندیداریش هیچ هاوكارییه‌كى دارایى نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌یش بتوانین به‌رده‌وام بین.
به‌پێى قسه‌كانى ئه‌و كه‌سه، رێژى ماڵ و خێزانى سه‌نته‌رى شاره‌دیێ دینارته به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو زیادبووه و گوتیشى، سه‌نته‌رى شاره‌دیێ دینارته له شه‌ش گه‌ره‌ك پێك دێت كه بریتین له: ئازادى، ئاشتى، خه‌بات و برایه‌تى، سه‌رهلدان و گولان و له هه‌زار و 174 خێزان پێكهاتووه و له شه‌ش هه‌زار و 200 كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت و له‌وانه دوو هه‌زار 951 كه‌س له ره‌گه‌زى نێرینه‌ن و سێ هه‌زار و 249 كه‌سیش له ره‌گه‌زى مێینه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له سه‌رووى 18 ساڵین ده‌بێته سێ هه‌زار و یه‌ك كه‌س، به رێژه‌ى 48،40% له دانیشتوانى دینارته له‌خۆ ده‌گرێت و ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له خوار ته‌مه‌نى 18 ساڵین ده‌بێته سێ هه‌زار و 199 كه‌س و به‌مه‌ش به رێژه‌ى 51،60%. هه‌روه‌ها له كۆى ژماره‌ى دانیشتوانى سه‌نته‌رى شاره‌دیێ دینارته 47،60% له ره‌گه‌زى نێرینه و 52،40% له ره‌گه‌زى مێینه به‌خویه‌وه ده‌گرێت "
شاره‌دیێ دینارته ده‌بێته گه‌وره‌ترین شاره‌دیێ سه‌ر به شارۆكه‌ى ئاكرێ كه نێزیكه‌ى 25 گوند به‌خویه‌وه ده‌گرێت به‌ڵام تا ئێسته سه‌رژمێرى هه‌موو دانیشتوانى شارۆهدیێ دینارته نه‌كراوه.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆرى