به‌رپرسێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان، باس له‌وه ده‌كا، به‌شێكی تایبه‌تمان كردووه‌ته‌وه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته له كاركه‌وتوه‌كانی ئاوی شارۆكه و شاره‌دێ و گونده‌كانی گه‌رمیان له كاتێكدا ئه‌وه ئه‌ركی حكوومه‌ته.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، سالار عه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان، به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه سه‌خته داراییه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی گرتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هه‌نگاوێكی جیاوازی گرتووه‌ته به‌ر كه به‌هۆیه‌وه قورسایی سه‌رشانی حكوومه‌ت كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
باسی كاره‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێ، چه‌ند رۆژێكه به‌شێكی نوێمان كردووه‌ته‌وه له ئه‌ندازیار و ته‌كنیكاران پێكهاتووه، به ناوی به‌شی چاككردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته له‌كاركه‌وتووه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌ناو شار به شێوه‌یه‌كی گشتی و گونده‌كان به‌تایبه‌تی، هه‌ڵده‌ستن به چاككردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌ت به ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان.
عه‌زیز روونیشی كرده‌وه، ئه‌و به‌شه‌مان كه له ئه‌ندازیاران و ته‌كنیك كاران پێكهاتوون كاریان به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی گونده‌كانی گه‌رمیانه كه نزیكه‌ی 100 گوند له‌خۆ ده‌گرێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان كردوه به‌كاری مه‌یدانی بۆ چاككردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته له‌كاركه‌وتووه‌كانی تایبه‌ت به ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان ده‌ڵێ، پێشتر ساڵانه بۆ باشكردنی كه‌ره‌سته له‌كاركه‌وتووه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان كه به‌هۆی لافاو و پرۆژه‌كانی شاره‌وانی و زۆر گرفتی تر لانی كه‌م زیاتر له 10 ملوێن دینار سه‌رف ده‌كرا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی