لیژنه‌ى ئابووریى سه‌ر به شارۆكه‌ى رواندز له سنوورى پارێزگه‌ى هه‌ولێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر جۆره په‌نیرێكى ئێرانی‌یان گرتووه و قه‌ده‌غه‌یان كردووه كه رۆژانه خه‌ڵك خواردوویه‌تی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، هۆشمه‌ند ره‌سول سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابووریى رواندز به "وشه"ى راگه‌یاند، له هه‌وڵى به‌رده‌وامى چاودێریی بازاڕى رواندز، لیژنه‌ى ئابووری ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌یان كیلۆى له جۆره په‌نیرێكی ئێرانی گرتووه كه رۆژانه خه‌ڵك به‌كارى هێناوه له كاتێكدا هیچ مه‌رجێكى ته‌ندرووستى تێدا نه‌بووه و زیانی به ته‌ندروستیی خه‌ڵك هه‌یه.
په‌نیره‌كه پێی ده‌گوترێ خۆماڵیى ئێرانى و ماوه‌یه‌كه لاى خه‌ڵك ناسراو بووه، له‌لایه‌ن بازرگانانى ئێرانییه‌وه هاورده‌ى بازاڕى رواندز كراوه و دواى پشكنین ده‌ركه‌وت قووتووى په‌نیره‌كه ژه‌نگ هه‌ڵگراوه و په‌نیره‌كه ماوه‌ى به‌سه‌رچووه و ژه‌هراوی بووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ بۆ شوێنى دیارىكراومان گواسته‌وه و له‌ناو بران.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابووریى رواندز داواشى له هاووڵاتییانى ناوچه‌كه كرد، هه‌ر كاتێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كى ماوه‌به‌سه‌رچوویان بینی، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه تا ده‌ستى به‌سه‌رد ابگرین و سزاى سه‌رپێچیكاران بده‌ین.
له ماوه‌ى رابردوو له نێو بازاڕى شارۆكه‌ى سۆران چه‌ندان تۆن جگه‌ری ئێرانى و شه‌كرى ماوه‌به‌سه‌رچووى ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراو و له ناو بران.
رواندز/ موڕشید برادۆستى