به بۆنه‌ی ڕۆژی لهدایكبوونهكهیهوه، ماڵه‌كه‌ی ئه‌حلام به دیاری له لایه‌ن هاوڕێ و ههوادارانییهوه پڕ كرابوو، وه‌ك خۆی ده‌لێ خه‌ریكبوو بته‌قێته‌وه.
ئه‌حلام شه‌مسی گۆرانیبێژی ئیماراتی، دوێنێ ته‌مه‌نی بوو به 49 ساڵ، به‌م بۆنه‌یه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت، سوپرایزێكی سه‌رنجڕاكێشی له لایه‌ن هاوڕێ و ههوادارانییهوه بۆ ئاماده كرا.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه، ده‌ركه‌وت له ماوه‌ی ته‌نیا سه‌عاتێكدا، ئه‌م سوپرایزه‌ی بۆ ئاماده كراوه و ماڵه‌كه‌یان بۆ پڕ كردووه له دیاری، هه‌ر بۆیه له‌ژێر ڤیدیۆكه نووسیبووی خه‌ریكه ماڵه‌كه‌ی له‌به‌ر دیاری ده‌ته‌قێته‌وه، زۆر سوپاسی یه‌ك به یه‌كی اهو كه‌سانه‌شی كرد، كه دیاری‌یان پێشكه‌ش كردبوو.
ئه‌حلام گۆرانیبێژێكی ئیماراتییه، له ساڵی 1969 له دایك بووه، به ده‌وڵه‌مه‌نترین هونه‌رمه‌ند ئه‌ژمار ده‌كرێت، زۆرترین دوژمنی له ناو هونه‌رمه‌ند و هه‌وادارانیاندا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی قسه‌كانی ڕه‌قن و دژایه‌تی لبنانی و عێراقییه‌كان ده‌كات، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی سێ منداڵه.