له برگه‌یه‌كى پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق هاتووه، ئه‌م ساڵ دامه‌زراندن له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت راده‌گیرێت.
به‌پێى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2018 ، له‌لایه‌ن حكوومه‌ت كراوه و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌ته‌وه، دامه‌زراندن له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق راگیراوه.
له‌و بڕگه‌یه‌ى بودجه هاتووه " دامه‌زراندن له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تى ده‌وه‌ستێنرێت، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران. هه‌روه‌ها دامه‌زراندن له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به‌م سێ سه‌رۆكایه‌تیه ده‌وه‌ستێنرێت".
له هه‌مان بڕگه روونكراوه‌ته‌وه "نابێت راژه بۆ ئه‌م سه‌ركردانه بگۆازرێته‌وه، یان ته‌نیسب له وه‌زاره‌ته‌كانى تره‌وه بۆ ئه‌م سێ سه‌رۆكایه‌تیه بكرێت، ته‌نیا له كاتى پێویست نه‌بێت ده‌كرێت ته‌نسیب بكرێت كه ئه‌ویش ژماره‌یان له ده كه‌س زیاتر نه‌بێت بۆ هه‌ر سه‌رۆكایه‌تیه‌ك".
پرۆژه یاساى بودجه له په‌رله‌مانى عێراق خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆى ده‌ستبه‌رنه‌كردنى مافى زۆربه‌ى پێكهاته‌كانى عێراق به كورد و سوننه و شیعه‌ى پارێزگاكانى باشوور، ماوه‌ى 50 رۆژ زیاتره په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه، بودجه‌كه په‌سه‌ند بكات.