رۆنی ماسی یه‌كێكه له رۆنه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها ئه‌م رۆنه دڵ له نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌پارێزێت وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی رۆنی ماسی ده‌كات بۆ پاراستنی دڵ له جه‌ڵته و ده‌ڵێت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رۆنی ماسی سوودی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه، چونكه چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ نه‌خۆشی دڵ.
به گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجام درا ده‌ركه‌وت كه رۆنی ماسی كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵه كزێیان هه‌یه یان به‌هۆی نه‌خۆشی دڵیان تووشی هه‌راسانی بوونه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاریان ده‌كه‌ن كه رۆژانه ئه‌م رۆنه بخۆن، چونكه سوودی زۆری هه‌یه بۆ فره‌وانكردنی لووله‌كانی خوێن و پاراستنی لووله‌كان له ته‌قین.
ئه‌م رۆنه بۆیه گرینگه، چونكه ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵی خراپ له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌یگۆڕێت بۆ كۆلسترۆڵی باش، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌سه‌ر دڵ، هه‌روه‌ها رۆنی ماسی به ئۆمێگا سێ ده‌وڵه‌مه‌نده كه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ.