رەوتەكەی حەكیم لە پارێزگاكانی هەرێم كاندیدی دەبێت

:: PM:08:36:14/02/2018 ‌

هەڵبژاردنەكانی عێراق نزیكتر دەبێتەوە و سەركردەیەكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم، رای گەیاند كە رەوتەكەیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كاندیدیان دەبێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری داهاتوو بێتە سازكردن لەناو ئامادەسازییەكی چڕی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەكانی شیعە و سوننە و سستی كورد كە هەوڵی بەدەستهێنانی زیاترین كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق دەدەن.

محەمەد مەیاحی، سەركردە لە رەوتی حیكمەی نیشتیمانی لەو بارەوە گوتی، رەوتەكەمان كاندیدی بۆ هەڵبژاردنەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و زاخۆ هەروەها لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و نەینەوا هەیە نەوەك تەنیا ناوچەكانی شیعە یان سوننە، بەڵكو لە هەموو ناوچەكانی تریش. 

روونی كردەوە، هۆكاری دابەزینی لیستەكانی رەوتی حیكمە لە ناوچە كوردییەكان یان راكێشانی كەسایەتییەكانی كورد بۆ ناو لیستی عەرەبی ئەوەیە كە پڕۆژەی ئێمە بنیاتنانی لیستێكی نیشتیمانی بەدەر لە پێكهاتەییە و پێمان وایە كە لیستەكانی كە مۆركی مەزەییان هەیە سوودیان نابێت.

سەرچاوە: بەغداد تودەی




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل