به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشوورى كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ئاسمانی باشوورى كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ندێك جار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له شه‌ودا ده‌بێت به هه‌وری ته‌واو. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 13 پله و نزمترین پله‌ش پینج پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.