به‌شى دووه‌م و كۆتا
له‌م به‌شه‌دا دكتۆر موحسین محه‌مه‌د حوسێن باس له‌و ره‌خنانه ده‌كات كه له‌سه‌ر بابه‌تى سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبى رووبه‌ڕووى كراونه‌ته‌وه. و ده‌ڵێ، "من حه‌وت كتێبم له‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین نووسیوه، كه‌چى هه‌ندێك تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن به‌وه‌ى سووكایه‌تیم به سه‌ڵاحه‌دین كردووه". وێڕاى بابه‌تى سه‌ڵاحه‌دین و رۆژهه‌ڵاتناسى، دكتۆر موحسین بیره‌وه‌رى خۆى له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌لى وه‌ردى ده‌گێڕێته‌وه كه له زانكۆدا مامۆستاى بووه، چه‌ندان نامه‌ى بۆ عه‌لى وه‌ردى ناردووه، ئه‌ویش به دكتۆر موحسینى گوتووه تۆ ئاماده‌ییت هه‌یه زۆر بخوێنێ، شیوعییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببن به بۆرجوازى ئه‌وه‌تا تۆ له ئێسته‌وه كه‌سێكى بۆرجوازیت".
باسى ئه‌وه‌ت كرد، هۆلاكۆ هه‌ولێرى نه‌بینیوه، به‌ڵام ئاخۆ هێرشى بۆ سه‌ر هه‌ولێر هه‌بووه، یان ئه‌ویش بوونى نه‌بووه؟
به‌ڵێ، هێرشى مه‌غۆل بۆ سه‌ر هه‌ولێر هه‌بووه. مامۆستاى سه‌رپه‌رشتیارم له نامه‌ى ماسته‌ر كه ناوى پڕۆفیسۆر "جه‌عفه‌ر خه‌سباك" بوو، ده‌ڵێ له سێ شوێن له عێراق به‌رگریى له دژى مه‌غۆله‌كان كراوه. یه‌كه‌میان له به‌ره‌ى رۆژئاواى به‌غدا بووه كه "كه‌رخ"ـه، ئه‌وی تر له شارى كووت بووه كه ئێسته به واست ده‌ناسرێت، هه‌روه‌ها شوێنى سێیه‌میش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌غۆله‌كان له شارى هه‌ولێر بووه.
به‌ره‌نگارییه‌كه‌ى هه‌ولێر زۆر سه‌خت و پیاوانه بووه. من ته‌نیا مه‌به‌ستم له ناوه‌كه بوو كه پێشتر باسم كرد "هۆلاكۆ به‌زێن". دوو سه‌ركرده‌ى مه‌غۆل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌وانیش "جیرماغۆن و ئه‌رقیۆ نۆیان" بوو. ئه‌وانه دوو سه‌ركرده‌ى سه‌ربازیی بوون، جاری یه‌كه‌م له سه‌رده‌مى سوڵتان موزه‌فه‌ر هێرشیان كرد و شكستیان هێنا، دواى نه‌مانى سوڵتان موزه‌فه‌ر هێرشێكى تریان كرد سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا. هه‌رچه‌نده له هێرشه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنیشیان به‌ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له شه‌ڕه‌كان زۆر زیانیان به‌ركه‌وتبوو، شاره‌كه‌یان به‌جێ هێشت.
ئه‌و كاته‌ى به‌غدایان گرتبوو له ساڵى 1258ى زاینى توانییان هه‌ولێریش بگرن، خه‌ڵكه‌كه زۆر به‌توندى به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه، به‌ڵام كاتێك زانییان زیانیان زۆرتره له قازانج، چیتر به‌رگرییان نه‌كرد، كه‌س نه‌بوو خۆى له به‌رانبه‌ر مه‌غۆله‌كان رابگرێت. یه‌كێك له ریوایه‌ته‌كان ده‌ڵێ، هۆى شكستى هه‌ولێر له به‌رانبه‌ر مه‌غۆل ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكه‌كه به هاوین شه‌ڕیان نه‌ده‌كرد چونكه گه‌رما بوو، منیش پێم وایه له خوێندنه‌وه‌ى مێژوودا ئه‌مه "قسه‌ى بێ مانایه" چونكه كه‌سێك نیشتمانى خۆى خۆش بووێ و به‌رگرى لێ بكات، به گوێره‌ى وه‌رز ئه‌م كاره ناكات.
هه‌ندێك بیروڕاى تایبه‌تت له‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یووبى هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ى بێینه سه‌ر بۆچوونه‌كانى تۆ له‌باره‌ی سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یووبى، چه‌ند بۆچوون هه‌ن شكۆمه‌ندى به سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یووبى ده‌ده‌ن، هه‌ندێكیش ره‌خنه‌ى لێ ده‌گرن له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچى بۆ كورد نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده كورد بووه، به‌ڵام جارێكیان بۆچوونێكى تۆم خوێنده‌وه ده‌ڵێى ئه‌گه‌ر له كوردستان بووایه، خه‌ریكى شه‌ڕى میرنیشینه‌كان ده‌بوو و نه‌یده‌توانى ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ى خۆى دروست بكات. یاخۆ پێت وابووه ئه‌وكات هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى نه‌بووه؟
ئه‌و كوردانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبى بوون، بوونه قوربانى چونكه ئیسلام بوون، راسته بوون به شه‌هید به‌پێى تێگه‌یشتنى ئیسلام، ره‌نگه قازانجه‌كه‌ى هه‌ر ئه‌وه‌نده بێت بڵێن سه‌ركرده‌یه‌كى ئیسلام كورد بووه. سه‌ڵاحه‌دین یوسف كوڕى ئه‌یووب، من ناڵێم سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبى. ئه‌و پیاوه 21 ساڵ فرمانڕه‌وایی مسوڵمانه‌كانى كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كوردستان بووایه میرنیشینى له كوێ داده‌نا؟ من ئه‌و پرسیاره له تۆ ده‌كه‌م. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و پیاوه كوردستانى نه‌دیوه، ئه‌مه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتى من بنووسه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ڵاحه‌دین یوسف كوڕى ئه‌یووب كوردستانى نه‌دیوه، پایته‌ختى له قاهیره بوو، پایته‌ختێكى تر‌ى دیمه‌شق بوو، سێیه‌مى له كوردستان نه‌بوو، وه‌ك ده‌ڵێم ئه‌و كوردستانى نه‌دیوه، ته‌نیا شارى دیاربه‌كرى دیوه، چونكه ئه‌وكات ململانێیه‌ك له نێوان دوو میرنیشین هه‌بووه. ماوه‌یه‌ك له دیاربه‌كر ده‌بێت تا كێشه‌ى نێوان دوو میره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
"گیپ" رۆژهه‌ڵاتناسێكى به‌ریتانییه ده‌پرسێ، بۆ ئه‌و شاره‌ى بۆ خۆى نه‌برد، بۆچى دیاربه‌كرى به‌جێ هێشت؟، به‌ڵام ئه‌مه خواستى سه‌ڵاحه‌دین نه‌بوو بچێت دیاربه‌كر داگیر بكات، به‌ڵكو ته‌نیا كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر كرد، جا سه‌ربازه‌كانى سوپاكه‌ى له سه‌رده‌مى شێركۆى مامى هه‌موویان تورك بوون، به‌ڵام كاتێك سه‌ڵاحه‌دین هات، به هۆزه كوردییه‌كانى گوت وه‌رن ئه‌مه شه‌ڕى هه‌موومانه، بۆیه ئه‌وانیش به ژماره‌یه‌كى زۆر چوونه ناو سوپاكه‌ى سه‌ڵاحه‌دین له دژى خاچ دروشمه‌كان، ئه‌وه‌بوو به‌سه‌ریان سه‌ركه‌وتن و كوردیش زۆر قوربانى دا.
كوڕه گه‌وره‌كه‌ى سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبى خوێڕى بووه
هه‌ندێك ده‌ڵێن ئێسته خه‌ڵكى رۆژئاوا له‌به‌ر ئه‌و شكسته‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌ڵاحه‌دین بینیویانه، رقیان له كورد ده‌بێته‌وه و هاوسۆز نین له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام ئه‌مه قسه‌یه‌كى بێمانایه، كه‌س هێنده‌ى رۆژئاوایییه‌كان به سه‌ڵاحه‌دین سه‌رسام نه‌بوونه، ئه‌و قاره‌مان بووه و سوارچاكى زه‌مانه بووه. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى ده‌وڵه‌تى له میسر دانا و له كوردستان داینه‌نا؟ هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه له میسر هه‌موو خه‌ڵكى له‌گه‌ڵدا بوو، كورد و عه‌ره‌ب و مه‌غریبییه‌كان و ئه‌رمه‌ن، بۆیه توانى له‌وێ سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى بكه‌یت له كوردستان بۆچى ده‌وڵه‌تى دانه‌ناوه، ئێمه وانه‌یه‌كمان له فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو خوێندووه، ده‌وڵه‌ت وه‌ك خێزانه، تۆ كه بته‌وێ خێزان دروست بكه‌یت ئه‌وا ده‌بێت كۆمه‌ڵێك مه‌رجى ره‌خساوت هه‌بێت، به‌هه‌مانشێوه‌ش بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌روایه. ئه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌دین له میسر سه‌ركه‌وتوو و به‌هێز بوو، به‌ڵام دواى مردنى خۆى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى نه‌ما، به‌ڵام یه‌كسه‌ر له‌ناو نه‌چوو.
ماوه‌ى (مه‌لیكى عادل) كه ئه‌مه ناسناوى براكه‌ى بوو، ماوه‌یه‌كى باش بوو. ئیبن خه‌لدوون ده‌ڵێ كه‌سێك كه ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنێ له سه‌رده‌مى خۆى به‌هێز ده‌بێت، به‌ڵام دواى خۆى به‌هێز نابێته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دینیش وا بوو، هه‌ندێك له كوڕه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین باش بوون و به‌هیمه‌ت بوون، به‌ڵام كوڕه گه‌وره‌كه‌ى كه ناوى "عه‌لى" بوو، ناسناوى مه‌لیك ئه‌فزه‌ڵ بوو، "كه‌سێكى خوێڕی" بوو. كوڕى دووه‌م كه ناوى شه‌هابه‌دین غازى بوو حاكمى حه‌له‌ب بوو، پیاو بوو. بۆیه ده‌ڵێم ده‌وڵه‌تى سه‌ڵاحه‌دین یه‌كسه‌ر نه‌ڕووخا، ئه‌وه‌ش به فه‌زڵى مه‌لیك عادلى براى بوو كه ناوى سه‌یفه‌دین بوو.
ره‌نگه بتوانین به‌پێى فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو هه‌ندێك بیركردنه‌وه‌مان له‌باره‌ى مێژوو راست بكه‌ینه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ت بۆ سه‌ڵاحه‌دین ئاخۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕوانگه‌یه‌كى نوێ سه‌یرى بكه‌ین، له سه‌رده‌مى سه‌ڵاحه‌دین بیرى نه‌ته‌وه‌یى هه‌بووه، تا ئێمه گله‌یى لێ بكه‌ین كه كوردایه‌تیى نه‌كردووه؟
ناتوانین بڵێن فیكرى كوردایه‌تى نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌بووه، بۆ نموونه له رووداوێكدا رۆژێك سه‌ڵاحه‌دین له شارى "عه‌كا"ى فه‌له‌ستینى ده‌كه‌وێته ته‌نگانه، ئه‌وه‌ى شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ده‌كات كورد بوون، سه‌ركرده‌كه‌شیان كورد بوو. له جه‌نگه‌كه زۆر هیلاك ده‌بن و داواى نۆبه‌ت گۆڕین ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به‌سه ئێمه هیلاك بووین، با گرووپێكى تر‌ى سه‌ربازى بێت ئێمه تۆزێك له شاره‌كه ده‌ربچین و هه‌ندێك پشوو بده‌ین، بچین ماڵ و منداڵه‌كانمان ببینین، ئه‌وكاته سه‌ڵاحه‌دین داوا له چه‌كداره توركه‌كان ده‌كات شوێنى ئه‌وان بگرنه‌وه، كه‌چى ئه‌وان رازى نابن، به سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له شه‌ڕێك غه‌نیمه و ده‌ستكه‌وت هه‌بێت ئه‌وا چه‌كداره كورده‌كان ده‌نێری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ته‌نگانه بێت ئه‌وا ئێمه ده‌نێرێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه یاخیبوون بوو، به‌ڵام سه‌ڵاحه‌دین قسه ناكات و كۆمه‌ڵێكى تر‌ى كورد له شوێنى سه‌ربازه ماندووه‌كان داده‌نێت. ئه‌مه‌ش جۆرێك بووه له هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى، واته بوونى هه‌بووه.
هه‌تا مێژوونووسه میسرییه‌كان به ده‌وڵه‌تى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێن "ده‌وڵه‌تى كوردى له میسر" چونكه كورده‌كان له ده‌وڵه‌ته‌كه حوكمڕان بوون، به‌ڵام هه‌یكه‌لى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى كوردى نه‌بووه، بۆ نموونه یه‌كێك له‌وانه قازى فازڵ عه‌بدوڕه‌حیم بیسانى پیاوێكى فه‌ڵه‌ستینى بوو، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى له میسر ئه‌رمه‌نى بوو. زۆربه‌ى به‌رپرسان له‌سه‌ر ئاستى توانا دانرابوون. به‌ڵام زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبى له‌گه‌ڵ خاچ دروشمه‌كان كورد بوون.
بوارێكى تر كه تۆ كارت تێیدا كردووه، رۆژهه‌ڵاتناسییه، ئایا له‌و بواره‌دا به كوێ گه‌یشتووى، به‌نیازى كتێبێك بوویت له‌و بواره به‌كوێ گه‌یشت؟
له ساڵى 2015 له له‌نده‌ن كتێبێكم له‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتناسى ده‌رچوو، له سێ پیشانگه به‌شدارى كرد. ئه‌و كتێبه‌م له به‌غدا و له هه‌ولێریش زۆرى له‌سه‌ر نووسرا، چونكه هه‌ندێك بوێریی تێدایه، هه‌ندێك شت هه‌یه له مێژوو من به‌هه‌ڵه‌م داناوه كه هه‌ندێك به راستیان زانیوه. هه‌ندێك كه‌س كتێبه‌كه‌یان به‌دڵ بوو، هه‌ندێك لێم تووڕه بوون، گرنگ ئه‌وه‌یه كاره‌كه‌م به راستگۆیانه كردووه.
زۆرجار كاردانه‌وه له به‌رانبه‌ر بۆچوونه‌كانت هه‌بووه، چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و كاردانه‌وانه كردووه؟
زۆر پێمخۆشه كاردانه‌وه له‌سه‌ر نووسینه‌كانم هه‌بێت، زۆر پێمخۆشه موجامه‌له نه‌كرێم و پێم بڵێن دكتۆر موحسین ئه‌و بۆچوونه‌ت هه‌ڵه‌یه. با كه‌س شه‌رم له من نه‌كات، خۆ لێم ناترسن، من چیم هه‌یه تا خه‌ڵك لێم بترسن. وا بزانم كه‌سیش زیانمه‌ند نابێت ئه‌گه‌ر راشكاوانه ره‌خنه‌م لێ بگرێت. ئه‌گه‌ر ره‌خنه نه‌بێت ئه‌وا ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌م میله‌ته رۆشنبیرانى مردوون، به‌ڵام ره‌خنه‌كانیش جنێودان نه‌بن، ئه‌وه جنێودانه كه یه‌كێك هه‌ڵساوه‌ته‌وه ده‌ڵێ دكتۆر موحسین سووكایه‌تى به سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات. من حه‌وت كتێبم له‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین هه‌یه، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه نابێت سه‌ڵاحه‌دین ره‌خنه‌ى لێ بگیرێت، ره‌خنه له پێغه‌مبه‌ریش گیراوه، ئایه‌تى قورئانیش هه‌یه باس له‌وه ده‌كات مرۆڤ هه‌ڵه ده‌كات و شت له بیر ده‌كات. سه‌ڵاحه‌دینیش مرۆڤه، ئه‌گه‌ر بته‌وێ سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵه‌ى نه‌كردایه، ئه‌وا ده‌بوو ئه‌و پیاوه له ماڵه‌كه‌ى خۆى دابنیشتایه. منیش ئه‌گه‌ر بمه‌وێ هه‌ڵه نه‌كه‌م نابێت بخوێنمه‌وه و بنووسم و سیمینار بكه‌م.
كاتێك گوتوومه سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵه‌ى كردووه، هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانى به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، مه‌به‌ستى ئه‌وه نه‌بووه ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه بێت. بۆ نموونه، سه‌ڵاحه‌دین یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانى ئه‌وه‌بوو نه‌یتوانیوه شارى "سوور" داگیر بكات، ئیبن ئه‌سیر كه ده‌ڵێن كورده، با كوردیش بێت ده‌ڵێ ئه‌و شاره چییه سه‌ڵاحه‌دین نه‌یتوانیوه داگیرى بكات، واته سه‌ڵاحه‌دینى به‌بێ توانا زانیوه، كه‌چى من توێژینه‌وه‌كه‌م كرد و له كوێَت بڵاوم كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت گوتم كاتێك سه‌ڵاحه‌دین نه‌یتوانى ئه‌م شاره بگرێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه و ئه‌و بارودۆخه بوو، باسى هۆكاره‌كانم كردووه. كاتێك سه‌ڵاحه‌دین سه‌هره‌وه‌ردى كوشتووه، بۆ سه‌رزه‌نشت نه‌كرێت. سه‌ڵاحه‌دین له یه‌كه‌م جه‌نگى له شارى "رامه‌ڵا"ى فه‌ڵه‌ستین سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا، هه‌موو ئه‌مانه بابه‌تى باسكردنن. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه دوو ڕووى یه‌ك دراون، ده‌بێت هه‌ردوولا باس بكرێت. سه‌ڵاحه‌دین یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ى زۆر بایه‌خى به قسه‌ى راوێژكاره‌كانى داوه، هه‌ندێك جار به گوێیشی كردوون، ره‌نگه له خه‌مڵاندن هه‌ڵه بووبێت و پێشبینییه‌كه‌ى ده‌رنه‌چووبێت.
باسى "دوین" ده‌كرێت له نزیك هه‌ولێر، كه‌چى تۆ پێت وایه له نزیك ئازه‌ربایجانه. كاتى خۆى عه‌بدولخالق سه‌رسام توێژینه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و گوتى له نزیك هه‌ولێره، چه‌ندان به‌ڵگه‌شى هه‌بوو؟
ئه‌وه بۆچوونى ئه‌و بوو، به‌ڵام دروست نه‌بوو، منیش په‌سه‌ندم نه‌كرد. ئه‌وكات من له لیبیا بووم شته‌كانى بۆم نارد، من گوتم بڵاوى بكه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بۆچوونى خۆته من له‌گه‌ڵت نیم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و دوینه‌ى نزیك هه‌ولێر بووایه كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له هه‌ولێر دوور بێت، بۆچى ئیبن خه‌له‌كان ناڵێت له نزیك هه‌ولێره و ده‌ڵێ له نزیك ئازه‌ربایجانه؟. جیا له‌وه‌ش هه‌ندێك شار هه‌یه ناویان وه‌ك یه‌كه.
له زۆربه‌ى قسه‌كانت ده‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئیبن خه‌لدوون بۆ؟
بێگومان ئیبن خه‌لدوون فه‌یله‌سووفێكى مه‌زنه له مێژوودا، من به‌و سه‌رسامم له كتێبى "فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو" به‌شێكى تایبه‌تم له‌سه‌ر ئیبن خه‌لدوون نووسیوه.
به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م زۆربه‌ی بیرمه‌ندانى عێراق و ناوچه‌كه‌ش به‌و فه‌یله‌سووفه سه‌رسامن، ئه‌مه وه‌ك دیارده‌یه یان هۆكاره‌كه چییه؟ بۆ نموونه عه‌لى وه‌ردیش وه‌ك تۆ.
ئه‌و كتێبێكى به ته‌واوى بۆ ئیبن خه‌لدوون ته‌رخان كردووه. وایه زۆر بیرمه‌ندى تر هه‌ن سه‌رسامن به ئیبن خه‌لدوون، له‌وانه ته‌ها حوسێن گه‌وره بیرمه‌ندى میسر كتێبێكى له‌سه‌ر ئیبن خه‌لدوون هه‌یه كه كاتى خۆى به فڕه‌نسایى نووسیویه‌تى و تازه كراوه‌ته‌وه عه‌ره‌بى، به‌ڵام له‌باره‌ی عه‌لى وه‌ردى من ناسیومه خۆى ئیبن خه‌لدوونێك بوو.
پێوه‌ندیتان چۆن بوو له‌گه‌ڵ عه‌لی وه‌ردی؟
ئه‌و مامۆستاى من بوو، ساڵێك له كولیژی په‌روه‌رده وانه‌ى كۆمه‌ڵناسى به ئێمه گوت، من له دڵى خۆم ده‌مگوت توخوا كۆمه‌ڵناسى چ پێوه‌ندیى به مێژووه‌وه هه‌یه. كه‌چى یه‌كه‌م رۆژ كه هاته ژووره‌وه باسى هه‌ندێك شتى بۆ كردین، ده‌مانگوت ئه‌و شتانه هه‌یه ئێمه‌ش نایزانین. ئه‌و باسى لایه‌نى ده‌روونى مرۆڤى ده‌كرد و به بابه‌تى مێژوویى ده‌به‌سته‌وه، له‌وانه باسى شه‌رم و شه‌ڕانگێزى و چه‌ندان خه‌سڵه‌تى تر‌ى ده‌كرد.
عه‌لى وه‌ردى به‌منى گوت ئاماده‌ییت هه‌یه زۆر بخوێنێ
وێنای بكه له یه‌كه‌م موحازه‌رى دكتۆر عه‌لى وه‌ردى، له‌گه‌ڵى بووینه براده‌ر. من هه‌ندێك كێشه‌ى ده‌روونیم هه‌بوو، بۆیه چوومه لاى عه‌لى وه‌ردى بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى پێ بڵێم، هه‌ر كه منى بینى گوتى وه‌ره دانیشه تۆ خه‌ڵكى كوێى؟ گوتم خه‌ڵكى هه‌ولێرم و كوردم. گوتى كێشه‌ت چییه؟ گوتم دره‌نگ له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانم تێكه‌ڵ ده‌بم، براده‌ره‌كانیشم توانجم لێ ده‌ده‌ن، گوتى ئینتیماى حزبایه‌تیت هه‌یه، گوتم به‌ڵێ شیوعیم، گوتى ئێ ده‌بێ شیوعییه‌كان به‌قسه‌ى خه‌ڵك كاریگه‌ر نه‌بن. منیش پێكه‌نیم و گوتم ئاخر ئه‌وان قسه‌م له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، من زۆر بایه‌خ به كه‌شخه‌یى خۆم ده‌ده‌م، هه‌ر له گه‌نجییه‌وه ئاوام و هاوڕێ شیوعیه‌كانم به‌من ده‌ڵێن "تۆ بۆرجوازى". دكتۆر عه‌لى وه‌ردى گوتى "ئه‌ى شیوعییه‌كان بۆچى خه‌بات ده‌كه‌ن؟ بۆ ئه‌وه‌ى ببن به بۆرجوازى، ئه‌وه‌تا تۆ هه‌ر له ئێسته‌وه بۆرجوازى".
دواتر گوتى هه‌موو شته‌كانم بۆ بنووسه، منیش به چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك بۆم نووسى و دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى تر گوتى، هێشتا بۆم بنووسه، منیش هه‌ندێك شتى ترم بۆ نووسى، ئینجا گوتى تۆ هیچ كێشه‌یه‌كت نییه، زۆر هه‌ستیارى، تۆ ئاماده‌ییت هه‌یه زۆر بخوێنێ و له‌وانه‌یه دكتۆرا ته‌واو بكه‌یت. كاتێك له ماسته‌ر وه‌رگیرام، رۆژێكیان له پێش كولیژى ئادابى زانكۆى به‌غدا بینیم، هه‌ڵبه‌ته چاوێكى ته‌واو نه‌بوو، گوتم دكتۆر موحسینم خۆم پێ ناسانده‌وه، ئه‌ویش منى ناسییه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه، كلیك بكه.