لیژنه‌یه‌كی حكوومه‌تی عێراق، وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیش رای ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ركات لیژنه‌كه بگاته لایان كارئاسانییان بۆ ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، دوێنێ چوارشه‌م لیژنه‌یه‌كی وردبینی له به‌غداوه سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمیان كردووه و ته‌ماشای لیستی مووچه‌كانیان كردوون، دواتریش چوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌خانه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" بڕیاره دوای ته‌واوبوونی وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، لیژنه‌كه سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش بكه‌ن.
دانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند: تا ئێسته لیژنه‌ی وردبینی له لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان نه‌هاتوون بۆ ده‌ستبه‌كاربوونیان.
زیاتر گوتی:"هه‌ركات لیژنه‌كه هاتن ئێمه وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌موو كارئاسانییه‌كیان بۆ ده‌كه‌ین تا كاره‌كانیان به بێ كێشه ئه‌نجام بده‌ن".
كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ۵۱۲ كارمه‌ندن و هه‌ولێریش ۲۵۰ كارمه‌ندی هه‌یه و له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه مووچه‌یان پێ ده‌درێت.
وشه ـ هه‌ستیار