به‌شێكی به‌رچاو له ئاواره‌كانی شارۆكه‌ی دووزخورماتوو، به‌هۆی فیڵێكی میلشیا شیعه‌كانه‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شارۆكه‌كه‌یان، ئه‌ویش به‌كارهێنانی وێنهكانیانه پاش دزینی له ماڵه چۆڵه‌كانیان و ناوبردنیان به جوداخواز و داواكراو.
به‌پێی به‌دواداچونێكی "وشه" كه له‌نێوه‌ندی ئاواره‌كانی دووزخورماتووه‌وه ئه‌نجامی داوه، بۆ رێگه‌گرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، میلشیا شیعه‌كان، وینه‌ی ده‌یان هاووڵاتیی كوردیان دزیوه و راده‌ستی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كردووه.
زێبا حه‌سه‌ن ئافره‌تێكی ئاواره‌ی شارۆكه‌ی دووزخورماتووه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم/ به‌نیازی گه‌ڕانه‌وه بووین بۆ شارۆكه‌ی دوزخورماتوو چونكه نه‌مانده‌توانی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و جێی خۆمان، بژێویمان خه‌رج بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ڵاممان بۆ هاته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌م وێنه‌ی له ماڵه‌وه براوه و به جیاخواز و داواكراو له‌قه‌ڵه‌م دراوه، بۆیه ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه.
سه‌لاح محه‌مه‌د ئاواره‌یه‌كی تری شارۆكه‌ی خورماتوو، بۆ"وشه" گوتی، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌ی من و خه‌ڵكی تریان له ماڵان‌دا ده‌ركردووه و بردویانه، ئێمه له‌كاتی هاتنی میلشیاكان ته‌نیا هێنده‌مان پێ كرا، ده‌ستی هاوسه‌ر و منداڵ راكێشین و هه‌ڵبێین، وێنه و جلوبه‌رگ و پێخهفیشمان بۆ ده‌رنه‌كراوه، بۆیه وێنه‌ی هاووڵاتییانی ئاواره به‌و جۆره به‌كار ده‌هێنرێت.
پێوه‌ست به پرسی رێگری له هه‌ندێك ماڵباتی ئاواره‌ی شارۆكه‌ی دووزخورماتوو، بۆ گه‌ڕانه‌وه، عه‌لی هاشم گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له شارۆكه‌ی دووزخورماتوو، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، كه‌سانێك هه‌ن ده‌ستیان هه‌بووه له پشتگیریی ریفراندۆم و به‌رگریكردن له هاتنه ناوه‌وه‌ی حه‌شد، ئێمه وه‌ك داواكراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ناده‌ین.
عه‌قید كاوه مه‌لا په‌رێز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی دووزخورماتوو ،بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و كاره له میلشیاكان چاوه‌ڕوان ده‌كرێ و سوود له هه‌ڵاتنی خه‌ڵك وه‌رگیراوه كه ماڵه‌كانیان چۆڵ كردوه. به‌ڵام زانیاری وردی له‌سه‌ر نه‌بوو.
سیروان خورشید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی داكۆكی له ئاواره‌كانی شارۆكه‌ی دووزخورماتوو، بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، بۆ رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له كوردان، زۆر رێگه گیراوته به‌ر و بێكه‌سیی كورد له ناوچه‌كه قۆستراوه‌ته‌وه و ئه‌وان ئه‌و فێڵ و پیلانانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و ڕووقایمی ده‌یكه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی