تادێت دۆخی ناوشاری كه‌ركووك به‌هۆی پێشێلكاریی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت و چه‌ند شه‌وێكه میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبى هێزى زیاتریان له شاره‌كه‌دا جێگیر كردووه.
كه‌مێك پێش ئێسته سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ته‌ناهییه‌كانى ناو شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌یوان ڕوویداوه له ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به سه‌ختی برینداربوون، تا ئێسته‌ش نه‌زانراوه بۆچی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له ناو سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان له گۆڕه‌پانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ڕوویداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان "وشه" شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ناو جبه‌خانه‌یه‌كی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان بووه و هۆكاره‌كه‌ی تا ئێسته نه‌زانراوه و سه‌رجه‌م هێزه‌كان كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشی و دۆخی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك تێك چووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر "وشه" هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بڵاو كردبۆوه له ترشى خۆبه‌خشه‌كان میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هێزى زیاتریان له كه‌ركووك جێگیر كردووه.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به چاوساغی چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتی كه به ناپاكه‌كان ناسراون هێرشیانكرده سه‌ر كه‌ركووك و داگیریانكرد، له‌وكاته‌وه تا ئێسته دۆخی ته‌ناهی و كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كه به‌ته‌واوی تێكچووه و به سه‌تان هاووڵاتیی كوردی شاره‌كه ئاواره بوون و ده‌زگه فه‌رمییه‌كانی كه‌ركووك ناتوانن كاروباره‌كانیان بكه‌ن.