ئه‌گه‌ر تا ئێسته پلانى گه‌شتكردنت دانه‌ناوه ئه‌وه بۆ ئه‌م به‌هاره سه‌ردانى هۆڵه‌ندا بكه، چونكه هۆڵه‌ندا باشترین هه‌ڵبژارده‌ت ده‌بێت له نێو وڵاته‌كانى تر‌ى ئه‌وروپا.
ھۆڵەندا، وڵاتێکە لە کیشوەری ئەوروپا کە بەشی سەرەکیی حکوومەتی شانشینی ھۆڵەندا پێک دێنێت، پایتەختەکەی شاری ئەمستردامە.
جوانى هۆڵەندا له‌وه‌دایه بە وڵاتی گوڵ ناسراوە و چەندان سەدەشە ئەو وڵاتە بە گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری گوڵ لە جیهان دادەنرێت، لە %60 ی بازرگانیکردن بە گوڵ لە جیهاندا بە دەست هۆڵەنداوەیە و تەنیا لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی گوڵیش لەو وڵاتە نزیکەی 100 هەزار کرێکار کار دەکەن.
دەسەڵاتی ھۆڵەندا پاشایەتی مەرجدارە کە لەوێدا شا یان شاژن، ھیچ ڕۆڵکیان لە سیاسەتدا نییە و تەنیا ھێماێکی نەتەوەیین. ئەم وڵاتە دو پەرڵمانی ھەیە و سەرۆک وەزیر کە گرینگ‌ترین و بەرزترین پۆستی سیاسییە.
وڵاتى هۆڵه‌ندا كێڵگه‌ى تایبه‌تى هه‌یه، كه نموونه‌یییه له هه‌موو جیهاندا، بۆ به‌خێوكردنى مانگا، هه‌ر له‌م وڵاته‌یش باشترین جۆرى مانگا ساڵانه دیارى ده‌كرێت.
ئه‌مه جگه له خاوێنى و گرنگى پێدانیان، جوتیاران و خاوه‌ن كاره‌كانى هۆڵه‌ندا ته‌نیا له به‌رهه‌مى شیرى مانگادا ده‌توانن هەزار و 300 جۆر په‌نیر به‌رهه‌م بێنن.
یه‌كێكه له وڵاتانه‌ى زۆرترین شوێنى گه‌شتیارى هه‌یه و داهاتێكى كه‌مى پێویسته بۆ گه‌شتكردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وڵاتێكى هێمنه به جوانترین وڵاتى ئارامى ئه‌وروپا داده‌نرێت و تاوان و دزیكردن و فێڵكردن له گه‌شتیار له‌م وڵاته بوونى نییه و له پێنج ساڵى ڕابردوودا هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو له‌و وڵاته تۆمار نه‌كراوه.