منداڵ یان بەچکەی مرۆڤ، بە مرۆڤی بچووک دەگوترێت کە ھێشته پێ نەگەیشتووە و ته‌واوى جه‌سته‌ى نه‌رمه و دایكان به‌هۆیه‌وه ناتوانن یان ده‌ترسێن ئه‌م جه‌سته نه‌رمه بشۆن و زۆرجار تووشى كێشه ده‌بن له كاتى خاوێنكردنه‌وه‌ى.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و به وریایى و زۆر به وردى دایكێ فێرى ئه‌و ژنانه ده‌كات كه منداڵى ساوایان هه‌یه و نازانن چۆن بیشۆن و له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ن.
ئه‌و خانمه بۆت ڕوون ده‌كاته‌وه پێویسته له كوێه‌وه‌ى ده‌ست پێ بكه‌یت و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى بۆ جه‌سته و ڕووخسار و پێستى منداڵ ته‌ندروسته چیین و پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كهی‌ش ده‌بێت چه‌ند بێت ئه‌مه‌و زۆر شتى تر بۆ یه‌كه‌مجار زۆر به جوانى بۆ تۆى دایك شى ده‌كاته‌وه.