وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی میسر رای گه‌یاند كه ره‌خنه‌گر و مێژوونووسی سینه‌مایی عه‌لی ئه‌بو شادی، دوێنێ هه‌ینی له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، خاتوونه وه‌زیری رۆشنبیریی میسر گوتوویه‌تی كه مردنی ئه‌بو شادی، كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێ له‌سه‌ر ره‌خنه‌ی سینه‌مایی كه ئه‌و به قه‌ڵه‌مێكی بوێر و چالاك ده‌ناسرێته‌وه و ده‌ستی به‌رچاوی له‌و بواره‌دا هه‌بووه.
ئه‌بو شادی له ساڵی 1946 له دایك بووه و كۆلیجی ئاداب له زانكۆی عه‌ین شه‌مس ته‌واو كردووه، پاشان بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له په‌یمانگه‌ی باڵای ره‌خنه‌ی هونه‌ریی وه‌رگرتووه.
ئه‌و سه‌رنووسیاری كۆواره‌كانی "سینه‌ما" و "رۆشنبیریی نوێ" بووه و هاوكات له زۆربه‌ی كۆوار و رۆژنامه هونه‌رییه عه‌ره‌بییه‌كان، بابه‌ته ره‌خنه‌یییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه. هاوكات له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه سینه‌مایییه‌كان، دادوه‌ری لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵ بووه.
ئه‌بو شادی 20 كتێبی چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌ناویاندا كتێبه زۆر ناوداره‌كه‌ی "سیحری سینه‌ما" كه چوار جار چاپ كراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه. جیا له‌وه‌ی له كاری كارگێڕیدا چه‌ندان پۆستی حكوومه‌تی وه‌رگرتووه كه له سه‌رجه‌میاندا به‌رپرسی بواره‌كه‌ی خۆی "سینه‌ما" بووه.
به‌رله مردنی به دوو مانگ، له بیسته‌مین خولی فێستیڤاڵی ئیسماعیلییه‌ی سینه‌مایی بۆ فیلمی تۆماری و كورته فیلم، خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێ به‌خشراوه كه له زۆربه‌ی خوله‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه، ئه‌بو شادی سه‌رۆكی فێستیڤاڵ بووه.