شیرین قوره‌یشی چالاكی مافی ژنان و كوردی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ دوو ژنه چالاكی تردا بۆ داكۆكی له شه‌ڕڤانانی عه‌فرین، به ڕووتكردنه‌وه‌ی سنگیان دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، شیرین قوره‌یشی سێ وێنه‌ی چالاكییه‌كه‌یانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به حه‌وت زمان له‌سه‌ری نووسیون: سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی "بارین"ه‌كان. یه‌كێكمان بكوژی، دووی ترمان له دایك ده‌بن. ئێوه ناتوانن نه‌ته‌وه‌ی كورد له ناو ببه‌ن.
شیرین خۆی وه‌ك شۆڕشگێڕێكی گه‌یاندنی مافی ژن به تایبه‌تی و مافه‌كانی كورد به گشتی ده‌بینێ، ئه‌م چالاكییه‌شی له پێناو شه‌ڕڤانانی عه‌فرین كردووه كه ماوه‌ی نزیكی مانگێكه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر.
پێشتریش وه‌ك ده‌ربڕینێكی هه‌ڵوێست هونه‌رمه‌ند نادیه به‌شار بۆ پشتیوانی له شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاوا كه به‌رگری له شاری عه‌فرین ده‌كه‌ن، جه‌سته‌ی خۆی له پێناو نیشاندانی ئازاری لاشه‌ی ئه‌وان نمایش كرد.
نیشاندانی ناڕه‌زایی و ده‌ربڕینی پشتیوانی به سنگڕووتكردنه‌وه، مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشی گه‌لانی فڕه‌نسا، له‌و كاته‌وه ژنانی چالاك و داكۆكیكار له مافه‌كانی خۆیان به تایبه‌ت و مافی مرۆڤ به گشتی، ئه‌و ڕێیه ده‌گرنه به‌ر، ئه‌گه‌رچی به‌لای كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه لادانه له نه‌ریت و ئاین.