كەرەووز یەكێكە لە سەوزە پەسەندەكان و زۆر سوودی هەیە زۆرێك لە ئێمە تەنیا بە چەند سوودێكی لاوەكی دەزانین و پێویستە لە هەموو ژەمێكی ڕۆژانەدا بیخۆن، لێرەدا چەند سوودێكی گرنگی كەرەووز دەخەینەروو كە وات لێ دەكات بەردەوام بیر لە خواردنی كەرەووز بكەیتەوە.
یەكەم: هەوكردن دەحەسێنێتەوە، كەرەووز یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات لە جومگەكانی لەش. ڕووەكێكە بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە و یارمەتی نەخۆشی هەناسەتەنگی دەدات و چەندان گرفتی پێست چارەسەر دەكات.
دووەم: ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكاتەوە، كەرەووز ئاوێتەیەكی زۆر گرنگە و كۆلیستڕۆڵی خراپ لەناو دەبات، خواردنی قەدی تەنیا دوو لكی كەرەووز بە ڕێژەی %7 كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە.
سێیەم: هەرس باشتر دەكات، بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و ئاو لە كەرەووز بوونی هەیە، ئەمانەیش هەرسكردن خێرا دەكەن و بە دەرمانی میز ناسراوە و یارمەتی پاككردنەوەی لەش لە جۆرەها ژەهری كۆبووەوەی ناو جەستە دەدات.
چوارەم: فشاری خوێن نزم دەكاتەوە، كەرەووز بە ڕێژەی %14 سووڕی خوێن بەهێز دەكات و ئاستی فشار لە خوێن كەم دەكاتەوە.
پێنجەم: یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات، لە دەسكێك كەرەوزدا 10 كالۆری هەیە لەگەڵ بڕێكی زۆر ئاو، خواردنی كەرەووز یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات و ئارەزووی دابەزینی كێشت زیاتر دەكات.
شەشەم: فشاركەم دەكاتەوە، كەرەووز بڕێكی زۆر مەگنیسیۆمی تێدایە و یارمەتی كەمكردنەوەی فشار دەدات، هەروەها كەرەووز رۆنی گرنگی تێدایە كە دەمارەكان خاو دەكاتەوە هۆشت ئارام دەكاتەوە.
حەوتەم: هاوسەنگی ترش لە جەستە pH رێك دەخات، بەكارهێنانی كەرەووز دەتوانێت pHی لەش هاوسەنگ بكات و ڕێگە لە لەش بگرێت بۆ وەرگرتنی ترشی زیاتر.
هەشتەم: ڕێگە لە شێرپەنجە دەگرێت، بەگوێرەی توێژینەوەكان بەكارهێنانی كەرەووز ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی سنگ دەگرێت و گەشەكردنی پەنكریاس دەوەستێنێت و ڕێگە لە شێرپەنجەی كۆڵۆن دەگرێت.