له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا، میریام فاسر به كراسێكی جیاواز ده‌ركه‌وت كه له‌سه‌ر شێوه‌ی كراسی یه‌كێك له شازاده‌كانی دیزنی دوورابوو، ئه‌مه‌ش لای هه‌وادارانی بووه یه‌كێك له جوانترین ده‌ركه‌وتنه‌كانی.
میریام فارس گَۆرانیبێژَ و دانسه‌ری ناوداری لبنانی، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا كه له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی دوبه‌ی بوو، كراسێكی له‌سه‌ر شێوه‌ی كراسه‌كه‌ی شازاده یاسه‌مینی ناو فلیم كارتۆنی عه‌لائه‌دین له‌به‌ر كرد، به‌مه‌ش سه‌رنجی هه‌وادارانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا.
ئه‌م كراسه‌ی میریام فارس وه‌ك زۆرێك له كراسه‌كانی تری، له لایه‌ن رامی فاچی دیزاینه‌ری ناودار دروست كرابوو، پێشتریش كراسێكی وه‌ك شازاده‌كه‌ی ناو فلیم كارتۆنی دیزنی دڕنده و شاجوان بۆ میریام دووریبوو، ئه‌مه‌شیان بووه جاری دووه‌م كه به‌و شێوه‌یه به ناوی شازاده‌كانی دیزنی بناسرێ.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له نوێترین كاری‌دا، به‌رهه‌می خۆی بڵاو كرده‌وه كه له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا به بێ هیچ ڕێكلامێك 500 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
میریام فارس، له ساڵی 1983 له وڵاتى لبنان له دایک بووه، هاوسه‌رگیری کردووه و کوڕێک و كچێكى هه‌یه و به‌هۆی سه‌رنجڕاکێشی و له‌ش و لاره ڕێکه‌یه‌وه، هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه له دنیادا.