كۆمپانیای تۆیۆتا لیگزس بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی "RX"ی ئاشكرا كرد، كه یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كان كه زۆر به شێوازێكی ناوازه دروست كراوه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای تۆیۆتا لیگزس ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای تۆیۆتا لیگزس له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری "RX"ی به‌رهه‌م هێناوه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروستیان كردووه
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یه و زۆر به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كای ده‌گاته هێزی 295 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 350 لیترییه و شه‌ش پستۆنه كه ده‌كاته "V6".
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێله خاوه‌ن هه‌شت گێره و خێرایییه‌كی باشی هه‌یه، هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 43 هه‌زار و 270 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه كه نرخێكی باش بێت بۆ هه‌وادارانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله.