له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا كۆمپانیای لینۆڤۆ مۆبایلێكی نوێی دروست كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دیزاینی كردووه و ئێسته خستوویه‌تییه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای لینۆڤۆ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای لینۆڤۆ مۆبایلێكی تری دروست كرد به ناوی "K320t " كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێزه‌كانی كۆمپانیای لینۆڤۆ و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 5.50 ئینجه كه روونییه‌كی به‌هێزی هه‌یه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی لینۆڤۆ پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 12 مێگاپێكسڵه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی هواوی ڕامی چوار گێگا بایته و توانای هه‌ڵگرتنی ناوخۆیی 16 گێگا بایت و 128 گێگا بایتی هه‌یه و خێرایییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ ئه‌م مۆبایله داناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 150 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.