هاووڵاتییه‌كی ئاكرێیی سێ ڕۆژه له ئێران مردووه و حكوومه‌ت ڕاده‌ستی خێزانه‌كه‌ی ناكاته‌وه، ڕێشیان پێ نادات بڕۆنه ئه‌ودیو سنووره‌كه و بیهێننه‌وه.
محه‌مه‌د حه‌مۆ هاووڵاتییه‌كی 80 ساڵی شاره‌دێی ئاكرێ بوو، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕووی له وڵاتی ئێران كرد، به‌ڵام ئه‌وه سێ ڕۆژه ئه‌و هاووڵاتییه مردووه، به‌ڵام له لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ڕێ نادرێت به خێزانه‌كه‌ی بڕۆن ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان و خۆشیان ڕاده‌ستیان ناكه‌نه‌وه.
هاووڵاتییانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه شایه‌تییان بۆ ئه‌م بابه‌ته دا، به‌رقی موحسینیش یه‌كێكه له‌و هاووڵاتییانه به "وشه"ی گوت، كۆمارى ئیسلامیى ئێران به كه‌سوكارى ئه‌و مردووه‌یان گوتووه، پێویسته رێكاره یاسایییه‌كان ته‌واو بكرێت ئینجا مۆڵه‌ت به گواستنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ده‌درێت، به‌ڵام هه‌موو ڕێكاره‌كان ته‌واو بوون و ئه‌م قسه‌یه ته‌نیا له پاساوێك ده‌چێت.
ئه‌و هاووڵاتییه پێی وابوو، له ئێران ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌و مردووه ده‌ربهێنن بۆیه نایگه‌ڕێننه‌وه، كه له هه‌موو ئه‌و كارانه ته‌واو بوون ئه‌وسا له‌وانه‌یه بۆ خێزانه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له ڕۆژی مردنه‌كه‌یه‌وه، له ئێران هه‌واڵ هاتووه كه ته‌رمه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌به‌رئه‌وه خێزانه‌كه‌ی هه‌موو رێوڕه‌سمێكیان بۆ پرسه و ناشتنی ته‌رمه‌كه ئاماده كردووه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئاكرێ ، نه‌وزاد هلۆرى