هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی له ڕه‌فتار و ڕه‌وشتی پیاوه‌كاندا هه‌یه، كه هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نه‌كراوه ژن بتوانێت له‌گه‌ڵی بژی و به‌رگه‌ی بگرێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆت تووشی ده‌رده‌سه‌ری ناخۆشی نه‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره پیاوانه هاوسه‌رگیری مه‌كه.
له‌وانه‌یه له قۆناغی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی، هاوڕێیه‌تی یان ده‌زگیرانداریشدا بیت، به‌ڵام هه‌ندێ ڕه‌فتاری ئه‌و پیاوه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه وات لێ ده‌كات گومان له‌وه بكه‌ی كه ده‌توانێت له داهاتوودا ژیانێكی خۆشت بۆ بگوزه‌رێنێت.
ئه‌مانه چه‌ند ڕه‌فتارێكن له پیاواندا كه مه‌ترسیدارن و تا خۆیان مه‌یلیان لێی نه‌بێت ناگۆڕێن، جا ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره پیاوه بكه‌یت، بێگومان ژیانت لێ وێران ده‌كات و تووشی نه‌خۆشی ده‌روونیت ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه باشتره له ئێسته‌وه بیزانیت:
_ هاوڕێكانتی بێ هۆ خۆش ناوێ، حه‌ز ده‌كات زاڵ بێت به‌سه‌رتدا.
_ خۆی به هه‌موو شتێك سه‌رقاڵ ده‌كات تۆ نه‌بێ.
_ تووڕه‌ت ده‌كات و پێی گرنگ نییه ئاشتت بكاته‌وه.
_ خێزانه‌كه‌تی خۆش ناوێ.
_ هاوڕێیه‌تی ناكات و هه‌میشه ته‌نیایه.
_ ڕێزی هه‌ستت ناگرێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆیت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
_ سه‌یری فیلمی پۆرن ده‌كات و درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌باره‌ی سه‌یركردنیه‌وه.
_ نه ڕێزی خێزانه‌كه‌ی ده‌گرێت، نه له ناو شوێنی كاره‌كه‌یدا شایانی ڕێزگرتنه.
ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ئه‌و پیاوه خۆشه‌ویست یان ده‌زگیرانته و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تێدایه، به زووترین كات وازی لێ بێنه و به دوای ژیانێكی خۆشبه‌ختیدا بگه‌ڕێ، نه‌ك ژێرده‌سته‌یی ئه‌و پیاوه.